پەیامی مه‌سرور بارزانی لە 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

بەبۆنەی تێپەربوونی 30 ساڵ بەسەر دەرچوونی یەكەمین ژمارەی گۆڤاری گوڵاندا،  مەسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نوسەران و تەواوی كارمەندانی گوڵان كردووە، كە ئەمە دەقەكەیەتی.

بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و كارمەندانی گوڤاری گوڵان
بەبۆنەی ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشڤەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم . 
گوڵان، 30 ساڵ لەمەوبەر لە بارودۆخێكی سەختدا و لە پێناو گەیاندنی ڕاستییەكان و بەجێگەیاندنی پەیامی ڕۆژنامەوانی لە سەر بنەمای ڕاستگۆیی دەرچوو، كە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و برەودان بە زمان و كلتووری كوردی و بەرگریكردن لە دەسكەوتەكانی گەلی كوردستان. هەروەها گوڵان فێرگەیەكیش بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین نووسەر و ڕاگەیاندنكاری ناسراوی كوردستان، كە ئەمڕۆ لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا خزمەت دەكەن.
ساڵیادی دەرچوونی گوڵان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە پێشەنگ بن.
مەسرور بارزانی 
جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

ھەواڵی زیاتر