یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-04-2024، ” ئاسمان ساماڵ دەبێت”.  پلەکانی گەرماش، نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی چوارشەممە.

لەبارەی کەشی سبەی هەیینی، 19-04-2024، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت”. پلەکانی گەرماش، کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێمی کوردستان:

هەولێر: 32

سلێمانی: 30

دهۆک: 30

 زاخۆ: 31

هەڵەبجە: 30

کەرکوک: 34

سۆران: 29

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان: 37

هاوکات دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی باران و خوڵبارین پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بگرێتەوە.