لە هەولێر دوو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیرا

لە هەولێر دوو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیرا بەهۆی ئەوەی شوفێرەكانیان تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بە قوڕ داپۆشی بوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە: چەند رۆژێك بەر لە ئێستا ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لە شەقامی هەریر – سپیلک قوڕیان لە تابلۆکانیان دابوو بۆ ئەوەی تیژرۆیی بکەن و خۆیان لە سزا بدزنەوە.

بڵاویشی كردەوە: شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆی هەولێرەوە دەستگیر کران و رێوشوێنی یاسایی لە دژیان دەگیرێتە بەر.

ھەواڵی زیاتر