ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ماكسيم روبن كونسوڵى گشتيى رووسيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هەروەها دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، له‌گه‌ڵ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو