پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە داواکراو بون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی4ی2024، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن دادگای هەڵەبجەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو سەرەنجام توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی 452 بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبو.

پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ز، ع – د، ع) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە.

ھەواڵی زیاتر