کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤ی هەرێم ڕاگەیاندرا
مسته‌فا گه‌رعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، سبه‌ینێ دوو شه‌ممه 15ی نیسان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت، كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و له ڕ‌ێگه‌ی بودجه‌ی فیدڕاڵی بەپێی ئه‌نجامدانی هه‌ندێك ڕێكار چاره‌سه‌ر كراوه.
ڕاشیگەیاندووە، حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌موو مانگێك له 18ی مانگه‌وه به‌پێی ڕیزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت و ناردنی مووچه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاشكراشی كردووە، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش دەنێردرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگانه له 18 تا 30 مانگ مووچه بۆ هه‌رێم بنێردرێت.