بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان نێردراوە، تێیدا داوا دەکرێت پلەی فەرمانبەرانی بانکەکان بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان بەرز بکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 6ـی نیسانی 2024، بەپێی نوسراوێک کە ئیمزای مەولود سابر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی لە سەرە، دەست کوردستان24 کەوتووە، تێیدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، نووسراوەکەی ئاراستەی سەرجەم لقەکانی بانکە بازرگانییەکانی کردووە، داوای کردووە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بانکەکان، بەپێی یاسا و رێنمایی دیاریکراو دیاری بکرێت.
بەپێی نووسراوەکە، پلەبەرزکردنەوەکە تاکوو 1/5/2024، بۆیان دەبەسترێت، بە مەرجێک ڕەچاوی مۆڵەتی بێ مووچە و سزا بکرێت بۆیان.