شارەزایەکی کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست: ئاژانسی پاراستن مێژوویەکی ڕوون و دیاری هەیە لە پاراستنی وڵات و هاونیشتمانیان لە هەڕەشە دەرەکییەکان

ماوەیەکە لە چەندین پێگەی ئەلیکترۆنیی گرووپە توندڕەوەکانی سەر بە لایەنێکی دەرەکی (ئەوانەی خۆیان بە “بەرەی مقاومە” ناو دەبەن) چەند هەواڵێکی هەڵبەستراو لەسەر ئاژانسی پاراستن بڵاو دەکرێتەوە، گوایە هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان ئاژانسی پاراستن و دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکان هەیە. ئەوانەی کە ئەم جۆرە هەواڵانە دەهۆننەوە، باش دەزانن کە ئاژانسی پاراستن مێژوویەکی ڕوون و دیاری هەیە لە پاراستنی وڵات و هاونیشتمانیان لە هەڕەشە دەرەکییەکان و مەترسیی تیرۆر بە هەموو جۆرەکانیەوە، بەڵام ئەوانە بۆ مەبەستێکی سیاسیی نەخوازراو پیلانی ئاغاکانیان جێبەجێ دەکەن.

پیلانەکانیشیان ئەوەندە ڕوونە کە پێویست بە وەڵامدانەوە ناکات، بەڵام ئەوەی پێویستە بگوترێت بە چەند خالێک دەخەینە روو:

  • ئەو گرووپانە لە جێبەجێکردنی پیلانی ئاغاکانیان سەرکەوتوو نەبوون و لێرەشدا پێویستیان بە دۆزینەوەی بەهانەیەکی لەو جۆرەیە تا بتوانن شکستەکانیانی پێ پەردەپۆش بکەن.
  • ئەگەر ئەو گرووپانە مەبەستیان لە بوونی پەیوەندییە لەگەڵ موساد، ئەوە پێویستە بەدواداچوون بۆ چونیەتیی دامەزراندنی ئەم پەیوەندییانە بکەن کە لە سەرەتاوە لەلایەن باوک و باپیری هاوپەیمانەکەی ئێستایانەوە بووە.
  • ئەو گرووپانە هیچ پلانێکی خۆیان نییە و تەنیا بوونەتە داردەستی دەرەکی و هۆکاری سەرەکیین بۆ تێکدانی سەقامگیریی وڵات.
ھەواڵی زیاتر