وەزیری ناوخۆ بە نوێنەرایەتیی مه‌سرور بارزانی سەردانی كونسوڵخانەی ڕووسیای كرد و پەیامی هاوخەمی گەیاند

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی 3ی 2024، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ڕووسیای له‌ هه‌ولێر كرد و په‌یامی هاوخه‌می گه‌یاند.

ڕۆژی شه‌ممه‌ 23ی 3ی 2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبوو، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سه‌ر مۆسکۆ دەکەم.

گوتیشی، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا.

شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو، له‌  مۆسكۆ له‌ هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كداردا بۆ سه‌ر  ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆ 133 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 156 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.