سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لە مانگی نیسانی داهاتووه‌وه‌ گەشتی ئاسمانیی نێوان هەولێر ـ ئامه‌د بە ڕوووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە

لە مانگی نیسانی داهاتووه‌وه‌ گەشتی ئاسمانیی نێوان هەولێر ـ ئامه‌د بە ڕوووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە.

محه‌مه‌د كایه‌ سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئامه‌د له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ لە مانگی نیساندا گەشتەكانی نێوان هەولێر- ئامه‌د دەستپێدەكاتەوە، هۆكاری دواكەوتنی بۆ دوای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی گەشتی هاوینەی هێڵە فڕۆكەوانییەكانی توركیا.
وتیشی ژووری بازرگانیی ئامه‌د داوایان لە حكوومەتی توركیا كردووە، لە یەكەم رۆژی نەورۆزدا هێڵەكە بكرێتەوە. سەرۆكی ژووری بازرگانی ئامه‌د روونیشی كرده‌وه‌ لە هەفتەیەكدا 3 ڕۆژ بۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆكەخانەی دیاربەكر و بە پێچەوانەشەوە رێكخراوە.
لە ساڵی 2020 بەهۆی بڵاوبوونەوەی په‌تای كۆرۆنا گەشتی ئاسمانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆكەخانەی ئامه‌د ڕاگیران.