بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ 10 بەنزینخانە لە هەولێر داخران

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاند: لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری و چڕکردنەوەی سەردان و پشکنینە لەناکاوەکان بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی (بەنزینخانە)، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان 10 وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە هەولێر داخران و سزا دران.

راشیگەیاند: ئەم 10 بەنزینخانەیە لە کۆی 108 وێستگە بووە کە پشکنینیان بۆ کراوە لەنێوان 24/2 تا 29/2/2024.

قایمقامی هەولێر ناوی ئەو 10 بەنزینخانەشی ئاشكرا كرد كە داخراون و بریتین لەمانەی خوارەوە:-

– وێستگەی باران-2 / ڕێگای خەبات

–  وێستگەی وار ئۆیل / ڕێگای خەبات

– وێستگەی دڵنیا

– وێستگەی فیڕاڕی

– وێستگەی باخەوان

– وێستگەی باکور

– وێستگەی پێشمەرگە

– وێستگەی بەهەست

– وێستگەی کەرکووك

– وێستگەی دونیا

ھەواڵی زیاتر