مەزڵووم عەبدی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

بۆ كۆچی دوایی زەكیا مستەفا بارزانی، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، پەیامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی سەرۆك بارزانی دەكات.

لە پەیامەكەی مەزڵووم عەبدیدا هاتووه‌، بە غەمگینییەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی سەرۆك بارزانی (زەكیا مەلا مستەفا بارزانی)مان بیست.

ده‌شڵێت، كاك مەسعود بارزانی و تەواوی ئەندامانی ماڵباتیان ساغ بن و خودای دلۆڤان لە كۆچكردوو خۆش بێت و رۆحی شاد بكات.

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی هه‌ینی 23ـی 2ی 2024، زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی  سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

ھەواڵی زیاتر