سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی دەکات

به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی،  قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كات.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانییدا هاتووه‌،  بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا)ی خوشکی بەڕێزتان، نیگەران و دڵگران بووم. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و هەموو ئازیزانی خاتوو زەکیا دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

ده‌شڵێت، خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و سەبوری و دڵنەواییش بە جەنابتان و بە هەموو لایەک ببەخشێت.