به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا هیچ مۆڵه‌تێكی نوێ به‌ كه‌رتی نیشته‌جێبوون نادرێت.

به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا هیچ مۆڵه‌تێكی نوێ به‌ كه‌رتی نیشته‌جێبوون نادرێت.

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌مڕۆ دووشه‌م رایگه‌یاند: بـەمـەبـەســتـی ڕێـکـخـسـتـنـەوەی کـەرتـی نـیـشـتـەجـێـبـوون لـە هـەرێـمـی کـوردسـتـان و بـە ئـاراسـتـەی زیـاتر سـوودمـەندبـوونـی هـاووڵاتـییـانـی کـەمـدەرامـەت و کـرێـنـشـیـن، بـە فـەرمـانـی سـەرۆکـایـەتـی ئـەنـجـوومـەنی وەزیـران، بـڕیـاردرا کـارکـردن لـە پـرۆژەی نـوێـی نیشـتـەجـێبوون رابگیرێت و مۆڵەتـی نوێی وەبەرهێنان لە کەرتی نیشـتـەجێبوون نەدرێت.

راشیگه‌یاند: ئـەمـەش بـەئـامـانـجـی وەبـەرهـێـنان لـە مـاوەی داهـاتـوودا زیـاتـر بـە ئـاراسـتـەی کـەرتـەکـانـی پـیـشـەسـازی، کـشـتـوکـاڵ و گـەشـتوگـوزار دەبـێــت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هـەر بـۆیـە بـە گـشـتـی داوا لـە وەبـەرهـێـنـەرانـی هـەرێـمـی کـوردسـتـان دەکـەیـن، یـارمـەتـیـدەر و هـاوکـار بـن، تـاوەکـو وەبـەرهـێـنـانـی زیـاتـر لـە سـێـکـتـەرەکـانی ئـاراسـتـەکـراو بـکـرێـت، بـە تـایـبـەت لـەو نـاوچـانـەی کـەم گـەشـەسـەنـدوون لـە هـەرێـمـی کـوردسـتـان.