سبەینێ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان پشوو دەبێت.

راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌، بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تا ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە، سبەینێ پێنجشەممە لە دەمەو بەیانیەوە تا کاتژمێر 6ی ئێوارە، شەپۆلێکی توندی بارانبارین کە لەسەرووی ئاستی ئاساییەوەیە، روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلەکە هەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت.

ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاندووه‌، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک،  بڕیاریدرا سبەینێ پێنجشەممە رێکەوتی 15ی2ی2024. لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی خوێندنەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشوو بێت.