سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌ره‌گ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبووه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشه‌م فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، پڕۆژەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵکردن، بایەخدانی زیاتر بە پلانی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە و پێشکەوتنەکانی پڕۆسەی چاکسازی و هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خرایە بەرباس.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بارودۆخی هەنووکەیی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سوودوەرگرتن لە ئەزموون و توانای سەربازیی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان

ھەواڵی زیاتر