شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێكی ھەورە بروسكە و بارانبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوەو بۆ رۆژانی پێنجشەمە و ھەینی كاریگەرییەكانی بەھێز دەبێت.
ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: سبەی دووشەمە 12/2/2024 لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی گەرمی ،ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و كەمێك ھەوری بەرزی دەبێت .
هەروەها گوتی: بەرزترین پلەی گەرمی شارەكانی ھەرێم بۆ سبەی سلێمانی 22 پلە ، ھەولێر 23 پلە ، دھۆك 21 پلە ، كەركوك 24 پلە ، ھەڵەبجە 22 پلە ، ئیدارەی گەرمیان 25 پلە ، ئیدارەی راپەرین 21 پلە ، ئیدارەی سۆران 19 پلە دەبێت.
گوتیشی: بۆ رۆژی چوارشەمە 14/2/2024 شەپۆلێكی ھەورە بروسكە و بارانبارین ناوچەكانمان دەگرێتەوە بۆ رۆژانی پێنجشەمە و ھەینی كاریگەرییەكانی بەھێز دەبێت بۆ سەرتاسەری ناوچەكان بەبوونی بای چالاك و دروستبوونی ھەوری گەورە و بە بروسكە و تەرزە. 

ھەواڵی زیاتر