لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ی2ی2024،  لەسەر ڕێگای کەلار- کفری نزیك ناحیه‌ی ڕزگاری، دوو ئۆتۆمبێل له‌  جۆری نیسان ناڤارا و تۆیۆتا لاندکرۆزەر  كه‌ بە ئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتوون پێکیاندادا و  پاشان ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشاوه‌، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا گیانی لەدەستدا و شۆفێری تۆیۆتا لاندکرۆزەریش برینداربوو.

هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی 1983یه‌ و  دانیشتوی ناحیەی ڕزگارییە، لەئێستاشدا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە سەبارەت بە چۆنێیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە.

ھەواڵی زیاتر