یهكێتیی نووسەرانی کورد بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنییهوه پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ شهممه 10ی2ی2024، یهكێتی نووسهرانی كود له ساڵڕۆژی دامهزراندییهوه پهیامێكی بڵاوكردهوه و كه تیاییدا هاتووه، ئەمڕۆ پەنجا و چوارەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کوردە، کە رێکخراوێکی نیشتمانی و نەتەوەیی تێکۆشەر بووە و بەردەوام لەگەڵ دۆزی رەوای گەلەکەماندا بووە و دەیان شەهیدی داوە، بۆیەش حزبی بەعس زۆر رقی لێ بوو، ئەوەبوو سەرەتای ساڵی هەشتاکان ئەم رێکخراوەی هەڵوەشاندەوە.
له بهشێكی دیكهی پهیامهكهی یهكێتیی نووسهرانی كورد هاتووه، لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 نووسەران خۆیان رێکخستەوە و لە شەقڵاوە کۆنگرەی حەوتەمیان بەڕێوەبرد، دوای ئەوە لقی هەولێر بە چالاکییەوە دامەزرایەوە، لەماوەی ئەم دەیان ساڵەدا لقەکەیان خزمەتێکی یەکجار زۆری بە ئەدەب و کولتوور، وشە و زمانی کوردی کردووە.
یەکێتی نووسرانی کورد ئاماژەی بهوهش كردووه، لقەکەمان بەپێی بەڵگە و کارەکانمان، چالاکترین و پڕ بەرهەمترین لق بووە، جگە لە ساڵانی پێشوو، تەنیا لە ساڵی رابردوو، بە ژمارە 76 کۆڕ و سیمینارمان کردووە کە مانگی دەکاتە حهوت ئێوارە کۆڕ.
له كۆتایشدا یەکێتی نووسەران بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەخۆیان و سەرجەم ئەندامان و تێکڕای نووسەران دەکات