سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 16/1/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبووەوە.

تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلاماردانی هەولێر و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن، تاوتوێی ڕێکارەکانی پاراستنی ئارامیی هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە بەردەوامبوونی هێرشەکان و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت

ھەواڵی زیاتر