ئه‌مشه‌و له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بوو‌.

ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركووك له‌ نزیك شاره‌دێی ڕه‌شاد ڕوویداوه‌ و ئۆتۆمبێلێكی ئۆپڵ ڤیكترا چووه‌ته‌ ژێر بارهه‌ڵگرێكه‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌ ئۆپڵه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

ھەواڵی زیاتر