ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “تۆمەتبار (ن، ن، م) کە بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بەنیازبوو منداڵێکی خۆی کەتەمەنی تەنها (ساڵێك و نیوە) بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت، بەڵام بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە، بە بڕیاڕی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە.”

ھەواڵی زیاتر