هاتووچۆی هەولێر شوفێران لەبارەی داخستنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، کە لەکاتژمێر (02:00ـی بەرەبەیان تاوەکو کاتژمێر07:00ـی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە)، کاری هێلکاری بۆ بەشێکی شەقامی 60 مەتری دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: کاری هێلكاری ئەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان (بەرزەپردی فرانسوامیتران تاوەکو ترافیکی دارایی) ئەنجام دەدرێت، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر.

هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە لە کاتی کارکردن بەناچاری هەندێک لە ڕێڕەوکان دادەخەین، داواش دەکات هاوکاری تیمەکانیان بن، بەپێی ئاماژەی کارمەندانی هاتووچۆی فسفۆرەکان ڕێڕەو بگۆڕن.

ھەواڵی زیاتر