سلێمانی.. ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان


هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی و پارتی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌دان و پرسی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن تاووتوێ ده‌كه‌ن.