رۆژنامەی ھەولێر

موقتەدا سەدر کارەکانی رەوتی سەدری لە دیالە هەڵپەسارد

–

دوای ئەو رووداوانەی لە پارێزگای دیالە روویاندا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کارەکانی رەوتەکەی لەو پارێزگایە هەڵپەسارد.

لیژنەی رەوتی سەدر کارەکانی لە پارێزگای دیالە کۆتایی پێهێناوە و ئەرکەکانی لە شاری بەسرە ئەنجامدەدات.

هاوکات لە هەمان بەڵگەنامەدا موقتەدا سەدر کارەکانی هێزی “سەرایا سەلام”ـی هەڵپەسارد و راشیگەیاند، کەس مافی ئەوەی نییە بەناوی سەرایا سەلامەوە قسە بکات و، هەتا ئاگادارکردنەوەی دیکە کارەکان هەڵپەسێردراون.

لە ماوەی رابردوودا لە سنووری پارێزگاری دیالە، چەندین هێرشی چەکداری و پێشێلکاری یاسایی روویاندا، کە بەهۆیانەوە دەیان کەس بوونە قوربانی.