ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پارتی كرده‌وه بۆ دروستكردنی كۆده‌نگی و سازان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (11ـی ئادار/مارسی 2023)، سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، وه‌كو پارتی هه‌موو كاتێك ده‌ستپێشخه‌رن و هه‌وڵیانداوه كۆده‌نگی و سازان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له سلێمانی و هه‌ولێریش هه‌یه به‌و ئامانجه‌یه كه لایه‌ن و پێكهاته‌كان بگه‌نه سازانێك تاوه‌كو له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ست له‌زگین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته له‌م مانگه‌دا رێكاره یاساییه‌كان بۆ ئاماده‌سازی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكات و سوود له‌وكاته كه‌مه‌ی ماوه وه‌ربگیرێت