گوشارەکانی سەر کەرتی وزەی کوردستان ئاماژەی سیاسی لە پشتە

ماتیۆ زایس

سەرنجی جیهان لەسەر بازاڕی نەوت و نرخەکەی لە پاش هيرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا و کێبرکێ لەسەر گازی سرووشتی مژارێکی بەردەم سەرکردەکانە، لە نێویاندا سەرنج کەوتە سەر گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئاستەنگیش هەن رێگرن لەوەی هەرێمی کوردستان گازەکەی بگاتە بازاڕی جیهان، لەگەڵ ئەوەشدا کوردستان ئەو ئاستەنگانە ناناسێت وبەردەوامە لە کارەکانی.

بڕیارە جۆ بایدن مانگی داهاتوو لە جەددە چاوی بە محەممەد بن سەلمان پاشای سعودیە بکەوێت لە چوارچێوەی کۆنفرانسی جەددە، چاویان لەوەیە نرخی نەوت و بازاڕی نەوت جێگیر بکەن، بەڵام لە هەمان کاتدا چاولادانی ئەمریکا لەسەر عێراق، ڕەنگە وابکات نەوتی زیاتر بەرهەم بێت و نرخ بەرزبێتەوە و دواجار سەردانەکەی بایدنیش سوودی نەبێت.
هەرێمی کوردستان کە ٣٠ ساڵە خاوەنی ئۆتۆنۆمییە و کوردیش وەکو گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت ئێستا لەبەردەم کۆمەڵێک هەڕەشەدان لە عێراق و پەرلەمانی عێراق، میلیشیا و دادگاش ئەو هەڕەشانە ئێستا لەبەردەم بازاڕێکی گرنگی نەوت و گازی جیهانن کە کوردستانە و متمانەپێکراوترین هاوبەشی ئەمریکاشن، ئەو هاوبەشە متمانە پێکراوە لەبەردەم هەڕەشەدایە.
هەندێک گرووپ و لایەن رێگەنادەن ئەو حکوومەتەی بە دڵی خەلک و لایەنەکانە پێکبێت و ئەرکی خزمەتکردنی خەڵک بێت.
تەنیا لە ساڵی رابردوودا گرووپە چەکدارەکان سەتان هێرشی درۆنی، مووشەکی، بۆمبیان هەبووە بۆ سەر کاروان و هێزەکانی هاوپەیمانان، لە نێویاندا ١٥ هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا، هێرشی ئەو گرووپانە ئێستا بۆ سەر کەرتی نەوت وگازی کوردستان زیاد بووە، هەر ئەمساڵ یەکێک لەو هێرشانە کرایە سەر ماڵی شێخ باز بەرزنجی، لانی کەم ئەمسال پێنج هێرش کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان، سێکتەری نەوتی کوردستان وەکو وەڵامدەری سەرەکی دارایی هەرێمی کوردستان چیرۆکێکی سەرنج راکێشە، لە ٢٠٠٧ وە هەرێمی کوردستان لە رووی ئابوورییەوەسەربەخۆیە، بە گوێرەی دەستوور کارەکانی کردوون لەو سێکتەرەدا، کورد لە دوای سەربەخۆیی ئابووری لە بەغدا سەرنجی وەبەرهێنەرانیانی ڕاکێشا لە رێگەی کێبرکێ لە نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و گرێبەستی هاوبەش، بە کورتی لە ١٥ ساڵدا ئێستا هەرێمی کوردستان نزیکەی ٤٢٠ هەزار بەرمیل رەوانەی دەرەوە دەکات لە رۆژێکدا، سەرچاوەکانی گازی کوردستان ئێستا لە قۆناغێکدایە کە هاوکار بێت بۆ دابینکردنی گاز بۆ تورکیا و ئەوروپا، لە جیاتی ئەو گازەی ئێران و رووسیا دابینی دەکەن، زیاتر لە هەمووان ئێران ئەو هاوکێشەیەی بەلاوە گرنگە.
نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری دەگوازرێتەوە بۆ بەندەری جیهان، لە ژێر گوشاری ئيرانیشدا عێراق لە دادگا دوو کێشەی بۆهەرێمی کوردستان دروست کرد، لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا دادگایەکی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دادەنیشێ دژی تورکیا کە بە گوتەی عێراق پێشێلکاری هەیە لەسەر گواستنەوەی نەوت، لە کاتێکدا دەستوور رێگەی بە هەرێمی کوردستان داوە تورکیاش لەوباوەڕەدایە دەکرێت لێکتێگەیشتن هەبێت، ئەوە بەغدایە ناتوانێت گفتوگۆ بکات.
ئاستەنگی دووەم کە بۆ هەرێمی کوردستان دروست کرا، بڕیاری دادگای فیدرالی بوو لەسەر کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان لە مانگی شوباتدا لە نیو کاژێردا بێ هیچ بەدواداچوون و بەڵگەیەک یاسای نەوت وگازی هەرێمی کوردستان بەنایاسایی دانرا، دادگا بەسەر هەر کارێکی حکوومەتیشدا بازی دا لەو پرسەدا، هەموو ئەو بڕیار و کارانە بە ئاماژەی سیاسییەوە کراون، پێش ئەوەش ژمارەیەک سەردانی سەرکردەی وڵاتێکی دراوسێی عێراق هەبوو بۆ لای لایەنەکانی نزیکی خۆیان، عێراق لەگەڵ کۆمپانیاکانیش هەوڵدەدات کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بەڵام بە هیچ کۆمپانیایەکی ئیماراتی و رووسی نەگوتووە، یان ئەو کۆمپانیایانەی عێراق دەیەوێی لە عێراق بمێننەوە.
هەرێمی کوردستان، عێراق و بازاری نەوتیش کێبرکێیانە، ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە و مانگانە ١٤ ملیۆن دۆلار دەداتە مووچەی پێشمەرگە، بەغداش لە بەرامبەردا هەر مووچەی حەشدی شەعبی زیاد دەکات، بۆ یەکەم جاریش لە دوای٢٠٠٣وە ئەمریکا لە دوورەوە تەماشای پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دەکات، ئەوەش لەبەر ئەوەیە ئیدارەی بایدن بەدوای کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمییە، سەقامگیری هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا و ناوچەکە و بازاری نەوتیش گرنگە.
لە کاتێکدا بایدن بە تەمایە سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کۆببێتەوە، قەت دەرفەتێکی وا لەبەردەم ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست نابێتەوە بۆ هاتنەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوکاربن لە سەقامگیری بۆگرنگترین هاوپەیمانمان و بازاری ئابووری جیهاندا، سەرۆک بایدن خۆی ئەو سەنگە سیاسیەی هەیە کە داوا بکات بەغدا هەناسەیەکی قووڵ هەلمژێت کە رکابەری کورد سوودی نییە و کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاری نەوت هەیە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ رەزامەندی ئەمریکا یارمەتی عێراق نادات، واشنتۆنیش دەتوانێ ئەوە بکات کە هەر هەنگاوێک دژی سیاسەتی ئەو کاریگەری خراپی لەسەر بازاری وزە دەبێ لە جیهاندا.

سەرچاوە: ریەل کلیر ئێنێرجی

ھەواڵی زیاتر