چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری هونەرمەند محەمەد ئەربیلی دەکات 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و ھاوڕێ و دۆستانی ھونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند محەمەد ئەربیلی ڕایگەیاند: مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:-

بۆ کۆچی دوايیی هونەرمەندی ناسراوی هەولێر مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم.

مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو که‌ خزمه‌تێکی زۆری به‌ مۆسیقا و گۆرانی و هونه‌ری میللی کوردی و تورکمانی کرد و کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و کاری هونه‌ریی جوان و به‌پێزی له‌دوای خۆی جێهێشت.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاته‌ به‌ر‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە خانه‌واده‌ و که‌سوکاری ببەخشێت.

گیانی شاد و یادی‌ هه‌میشه‌ به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

‎20ـی 06ـی 2022