پسپۆڕێکى بوارى کارگێڕى بهگرنگییهوهى باس له چاکسازیی کارگێڕى و دارایى ده‌کات و ده ڵێت، چاکسازیى دارایى و کارگێڕى هۆکارێکى گرنگه بۆ پێشکه‌تن و به‌رده‌وامبوونى هه‌ر سیستمێکى سیاسى له ته‌واوى دونیا و، چاکسازیى دارایى هۆکارێکى گرنگه بۆ به‌رپاکردنى یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیى چینه‌کانى کۆمه‌ڵگه و هه‌موو وڵاتان به‌م ئهزموونەدا تێ په‌ڕیون.
د. کاوه قه‌ره‌داغى، پسپۆڕى بوارى کارگێڕى و دارایى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: “له‌پاڵ چاکسازى له مووچه و دهرماڵە و ئیمتیازاته‌کانى دیکه‌دا که ئێستا حکوومه‌ت ده‌ستى پێ کردووه، گرنگه چاکسازیی کارگێڕى و دارایی‌ش ده‌ست پێ بکات، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى کە په‌یوه‌ندیى به بچووککردنه‌وه‌ى هه‌یکه‌لیه‌تى حکوومه‌ت و لێکدانى وه‌زاره‌ته‌کان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کانه‌وه هه‌یه، چونکه ئه‌مه گرنگه بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى هه‌ڵئاوسانى فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ک و له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه به‌مه ده‌توانرێت ڕێگرى له بهههدەردانى به‌شێک له‌و داهاته ناپێویست و زیادانه بگیرێت که بۆ کۆمه‌ڵێک سێکته‌ر ده‌ڕوات، بیرمان نه‌چێت زۆربه‌ى ولاتان( ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا) له دواى جه‌نگى جیهانیى دووه‌مه‌وه به‌م قۆناغى ڕاگوزه‌رى چاکسازیی کاگێڕى و داراییەدا تێ په‌ڕیون”.
گوتیشى: “بێگومان له ڕوویه‌کی دیکه‌وه، چاکسازیى کارگێڕى دابه‌شکردنى ڕۆڵەکانە به‌پێى توانا و لێهاتووییى که‌سه‌کان، به واتایه‌کى دیکه، دانانى که‌سى شیاوه له شوێن و جێگه‌ى شیاو، به‌پێى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندى و پسپۆڕییه‌ى هه‌یه‌تى، نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه”.
ڕوونیشى کرده‌وه: “ده‌ستبردن بۆ پله وه‌زیفییه‌کان و چاکسازی کۆدن تێیاندا و به ڕاى من، حکوومه‌تى هه‌رێم گرنگترین کاره کە ده‌بێ بیکات، به‌تایبه‌ت ڕاوێژ بە ئه‌کادیمییه‌کان و شاره‌زاکان و مامۆستایانی زانکۆ بکات، هه‌تا ئه‌گه‌ر پێویستى کرد ئه‌زموونى وڵاتانى پێشکه‌وتوو به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و سوودى لێ وه‌ربگیرێت، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه بوونى ئیراده‌ى جددى له هه‌موو لایه‌که‌وه خزمه‌تێکى گه‌وره به‌م قهزیەیه ده‌کات”.