دەقی پەیامەکە:
هاووڵاتييانى خۆشه‌ويست، هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عیراق پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى گشتيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م. ئيتر عيراق و هه‌رێمى كوردستان له قۆناغێكى تازه‌دان و ئه‌نجامه‌كانى كۆتايى هه‌ر چۆن يهكلايى ببنه‌وه، هه‌مووان براوه‌ن، هه‌موومان پێكه‌وه ده‌بێ خۆمان بۆ ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دييه‌كانى قۆناغى داهاتوو، ئاماده بكه‌ين. يهكڕيزى، تهبايى و پێكهوهيى، كليلى سه‌ركه‌وتنمانه كه ده‌سته‌به‌رى مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌سكه‌وته‌كان و سيستمى فيدراڵى و قه‌واره سياسييه‌كه‌ى ده‌پارێزێت. ئه‌ركى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كانه پێكه‌وه، ته‌با و يه‌كڕيز، كار بۆ ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق بكه‌ين، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان هاوكار بين. ئه‌ركى هه‌موومان له هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق ئه‌وه‌يه به روانگه و خوێندنه‌وه و تێگه‌يشتنێكى تازه و واقعبينييهوه، به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانى رابردوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ين. كار بۆ عێراقێكى سه‌قامگير و خۆشگوزه‌ران بكه‌ين كه تيايدا مافه دهستوورييهكانى هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن، متمانه، پێكه‌وه‌يی، هاوچاره‌نووسی، هاریکاریی هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌نديى گشتيى وڵات، هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه، سازان و یه‌کسانی، هه‌موومان كۆبكاته‌وه.
سوپاسى هاووڵاتييان، هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان، داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان، ميديا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م كه له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردندا هاوكار بوون. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌رك و ماندووبوونى كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عيراق، بۆ چاودێرانى ناوخۆيى و بيانى و تيمه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌رۆک و تیمی یوونامی له عیراق و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی كه چاودێريى پرۆسه‌ى ده‌نگدانيان كرد و پرۆسه‌كه به ئارامى به‌ڕێوه چوو. ئه‌مه هه‌نگاوێكى گرنگه له‌سه‌ر ڕێگهيهگى ڕاست. به‌شداريمان له هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانمان له به‌غدا، پابهنديمانه به بنه‌ماكانى ديموكراسييه‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه رێژه‌ى به‌شدارى له ده‌نگداندا په‌يامێكى روونى هاووڵاتييانه كه چاويان له ژيان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاريى زياتره و مافى خۆيانه. ئه‌مه بۆ هه‌موومان له حكومه‌ت و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ په‌ند و وانه‌يه‌ك بێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى جیددى و بنياتنانه‌وه‌ى متمانه، هه‌روه‌ها ببێته هانده‌رى كار و خزمه‌تى زياتر. ئيدی كاتى ئه‌وه‌يه پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی نیشتمانيی فيدراڵى که ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاووڵاتی بێت، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات، گرووپ و هێزه چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ياسا كۆنترۆڵ بكات، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عيراق، پرۆسه‌ى سياسى ڕاست بكاته‌وه و به‌ره‌و داهاتوويهكى باشتر بۆ هه‌مووان، وڵات به‌ڕێوه ببات.