رۆژنامەی ھەولێر

فیلمی دوورگەی لەبیرکراو؛ کاتێک هاوڕێیەتی تاقی دەکرێتەوە

حەسەن حەمەد ئاندێکی

فیلمی ئەنیمەیشنی دوورگەی لەبیرکراو (Forgotten Island) چیرۆکی دوو هاوڕێی نزیک (جۆ و رایسا) دەگێڕێتەوە کە بە شێوەیەکی سەرسڕهێنەر دەچنە ناو جیهانێکی جادویی و پڕ لە ئەفسانە.

جۆ و رایسا لە شەوی پێش جیابوونەوەیان، بە هۆی دۆزینەوەی پەردەیەکی نهێنی، دەگەنە دوورگەی ناکالی شوێنێک کە بوونەوەرە ئەفسانەییەکانی فۆلکلۆری فیلیپینی تێدا دەژین. لەو جیهانە نامۆیەدا، جۆ و رایسا دەبێت ڕێگای گەڕانەوە بدۆزنەوە، بەڵام گەڕانەوە لەوانەیە بەهایەکی قورس، واتە لەدەستدانی بەشێک لە بیرەوەرییەکانیان بێت. ئەم گەشتکردنیان گەشت و ڕووداوێکی پڕ لە مەترسی، سەرسڕمان و ئەزموونی نوێ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی گەشتەکە، پەیوەندیی هاوڕێیەتییان تاقی دەکرێتەوە و، هەر یەکێکیان دەبێت بڕیار بدات بۆ پاراستنی ئەوی تر تا چەند ئامادەی قوربانیدانە.
فیلمەکە بە تێکەڵکردنی فانتازیا، فۆلکلۆری فیلیپینی، باس لە هاوڕێیەتی، بیرەوەری و ناسنامەی کلتووری دەکات.

سەرچاوە:
https://www.comicbasics.com/tag/forgotten-island-film/