رۆژنامەی ھەولێر

فیلمی تۆنی هاوینێک چارەنووسی چێشتلێنەرێکی گەورەی گۆڕی

حەسەن حەمەد ئاندێکی

 

فیلمی (Tony) بە شێوەیەکی درامایی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی گەنجایەتیی نووسەر و چێشتلێنەری ناسراو؛ ئەو کاتەی کە هێشتا ڕێگای سەرکەوتنی ژیانی خۆی نەدۆزیوەتەوە. چیرۆکی فیلمەکە لە هاوینی پڕۆڤینستاون لە کەیپ کۆد دەستی پێ دەکات، لە شوێنێکدا کە کار، خۆشەویستی، هەستی گەنجێتی بە یەکتر تێکەڵ دەبن و، کەسایەتی و ئارەزووەکانی داهاتوو دروست دەکەن. کارکردن لە چێشتخانە، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کەسانی جیاواز و تێگەیشتن لە خود، هەموویان دەبن بە بەشێک لە گەشەکردنی ناوخۆیی. فیلمەکە هەوڵ دەدات لەنێوان وێنەی ئەفسانەیی و ڕاستیی ژیانی مرۆڤدا هاوسەنگی دروست بکات، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە گەنجێک هێشتا نازانێت لە داهاتوودا دەبێتە چ کەسێک. لۆکەیشنی فیلمەکە بریتیە لە کەیپ کۆد و پڕۆڤینستاون و دێنەس، ماساچوسێت. فیلمەکە لەگەڵ ئەوەی چیرۆکی کەسایەتییە، هەستی شار و کەناراوەکانش دەگوازێتەوە و شوێنە ڕاستەقینەکانی فیلمەکە بەشێک لە بیرەوەریی چیرۆکەکە دەبن.

سەرچاوە:
www.a24films.com/films/tony