شیڤان شێرزاد – هەولێر
ڤیزت کوردستان لە درێژەی کار و چالاکییە کولتووری و فەرهەنگییەکانی دا، داوەتنامەیەکی فەرمی پێشکەش بە هونەرمەندی ناوداری کورد (جوان حاجۆ) کردووە و بڕیارە لە ٦ـی نۆڤەمبەردا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە هەولێری پایتەختی کوردستان و زنجیرەیەک کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک ساز بکات.
کۆنسێرتەکەی جوان حاجۆی هونەرمەند بە شێوەی بلیت دەبێت و لە چوارچێوەی وەرزی پاییزەی چالاکییە هونەرییەکانی ئەو ناوەندە جڤاکی و کولتووری و فەرهەنگیە بەڕێوە دەچێت؛ لەگەڵ هاتنی ئەو هونەرمەندە ئاسانکاری بۆ گەشتیاران و میوانانی جیهان دەکرێت بۆ ئەوەی سەر لە هەرێمی کوردستان بدەن و لە نزیکەوە گوێیان لە نەغمەی هونەرمەند و دەنگە چیاییەکەی “جوان حاجۆ” بگرن.
جێگەی باسە، کوردستان لە ڕێگەى پرۆژەى ڤیزت کوردستانەوە هەموو جیهان بانگهێشتى وڵاتى کوردستان دەکات و دەڵێت، فەرموون بۆ کوردستان بە هەموو ڕەنگ و دەنگ و کولتوورە جیاوازەکانەوە.
وڵاتى کوردستان بەم پرۆژانە دەیسەلمێنێت وڵاتى کرانەوە و ڕێزگرتن لە مافەکانى مرۆڤ و بیر و ئایدیا و ستایلى ژیانى هەر تاکێکە.
وڵاتى فرەکولتوورى و میواندۆستییە و کۆمەڵگەى ڕێزگرتنە لە هەموو ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان.
ئەم هەنگاوە بوێر و ئازایانەى کابینەى نۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەپاڵ کۆمەڵێک پرۆژەى گرنگى دیکەدا وەک پرۆژەى ڕووناکى و بە بانکیکردن و بەگرێبەستکردنى هەزاران دەرچووى زانکۆ و ڕێگەوبان و بەنداو و چەندینى دیکە و دەیان پرۆژەى ستراتیژیى دیکەش کە بەڕێگاوەن.

