رۆژنامەی ھەولێر

شاکارێکی ونبووی مۆزارت دوای ٢٥٠ ساڵ دۆزرایەوە

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

ناوەندە مۆسیقییەکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند کە پارچە مۆسیقایەکی نەدۆزراوەی ئاوازدانەری جیهانی “ڤۆڵفگانگ ئەمادیۆس مۆزارت” لە کتێبخانەیەکی کۆندا دۆزراوەتەوە. مێژووی ئەم بەرهەمە بۆ ساڵانی ١٧٦٠ دەگەڕێتەوە و مۆزارت لە تەمەنی مێردمنداڵیدا نووسیویەتی.

ئەم شاکارە ونبووە کە لە حەوت بەشی بچووک بۆ سێ ئامێری مۆسیقی پێک هاتووە، یەکەم جار لەلایەن ئۆرکێسترای ئۆپێرای لایپزیگەوە بە زیندوویی ژەنرا. دۆزینەوەی ئەم دەستنووسە ڕەسەنە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە میدیاکانی جیهاندا دروست کردووە و وەک دەستکەوتێکی مێژوویی و بێوێنە بۆ مێژووی مۆسیقای کلاسیک سەیر دەکرێت کە زانیاریی نوێ لەسەر سەرەتای ژیانی هونەریی ئەم بلیمەتە ئاشکرا دەکات.