شیڤان شێرزاد – هەولێر
لە ڕێوڕەسمێکدا، کە لە هۆڵی ئاڵای ئازادی بۆ ناساندنی کتێبێکی نوێ لە بارەی حەیران و گرنگیدان بە کو‌لتوور و ڕەسەنایەتی کورد و گەنجینەی مۆسیقای کوردی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە موزیسیان و حەیرانبێژانی کوردستان بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی ئەمڕۆی حەیران و مێژووی سەدەیەک لە سەرهەڵدانی ئەو هونەرە کرا، کە بووەتە مۆرکی هەولێر.
“قەهار شێخانی” شاعیر و به‌ڕێوه‌بەر و سه‌رپه‌رشتیاری کۆڕەکە بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (فوغانێك بۆ حه‌یران) لە ئاخاوتنێکی بۆ “هەولێر”ـدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کۆڕەکە و پڕۆگرامەکانی ئەو چالاکییە هونەرییە دەکات و دەڵێت:
وەک سەرەتای بەڕێوەچوونی چالاکیەکە، (حازمی عه‌لی كوتك) نوسه‌ری كتێبی نوغانێک بۆ حەیران بە کورتی باسی لە ناوەڕۆکی بەرهەمەکەی کرد و تیشكی خسته سه‌ر قۆناغەکانی حەیران کرد، پاشان (د.مه‌ولود ئیبراهیم حەسەن) خوێندنه‌وه‌یەكی بۆ كتێبه كرد و باسی له گرنگی كتێبه كرد وه‌ك توێژنه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بۆ حه‌یران و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ توێژینه‌وه‌ی زیاتر لەسەر حه‌یران، پاشان هونه‌رمه‌ند (هێمن سارمه‌می) چه‌ند حه‌یرانێكی چڕی كه ده‌قی حه‌یرانه‌كان له‌نێو كتێبه‌كه بڵاوببونه‌وه.
دواتر مامۆستا (عومەر حاجی عه‌لی شه‌ناغه‌یی) ئه‌ویش كێبه‌كه‌ی به‌رز نرخاند، له‌دوا ئه‌و (د.ئامانج غازی) هونەرمەند تیشكی خسته سه‌ر حه‌یران له زانستی مۆسیقا و مقاماتدا له‌كۆتاییدا هۆشیار نوری له‌ك.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌نالی ڕه‌سه‌ن باسی له گرنگی کو‌لتوور و ڕه‌سه‌نایه‌تی كرد و گوتی: دڵنیام ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌بوایه ئه‌م هۆڵه ئێستا پر له خه‌ڵك نه‌ده‌بوو. شایانی باسه ناوه‌رۆكی كتێبی (فوغانێك بۆ حه‌یران) سی دوو حه‌یرانی تێدا بلاوكراوه‌ته‌وه له‌گه‌ل سێ لاوك.
نووسه‌ری كتێبه‌كه ئه‌و حه‌یران و لاوكانه هی عەلی حاجی تایه‌ری هه‌للاجی باوكیەتی، کە نیوسه‌ده‌یه له لای خۆی بە پارێزراوی ماوەتەوە و تا ئێستا هیچ حه‌یرانبێژێك ئه‌و حه‌یرانانه‌ی نه‌گووەته‌وه.
ئه‌ویش وه‌ك سامانێكی گرنگ و گەوهه‌ر ئاسا له‌م كتێبه‌كه‌دا چاپی كرد و بڵاوی كردیتەوە، له كۆتایشدا كتێبه‌كه به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا.

