رۆژنامەی ھەولێر

دلێر گەرمیانی گۆرانییەک بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەچڕێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق و ئاشکراکردنی ناوی کاندیدەکان، هونەرمەندی گۆرانیبێژ “دلێر گەرمیانی هەژدەمین گۆرانی خۆی بۆ پارتی پیرە هەولێر بە ناونیشانی “دەنگدەدەم به بارزانی” بڵاوکردەوە.

ئەو گۆرانییە لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی و دابەشکردنی میوزیکی لە لایەن گرووپێکی هونەری پڕۆفیشناڵ لە هەولێر بۆ جێبەجێکراوە و ئێستاش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە.
“دلێر عەبدولقادر”، کە لە نێوەندی هونەری بە دلێر گەرمیانی ناسراوە، لە بارەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراقەوە پێی وایە، ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازە و تاکە هێزیش کە بتوانێت مافەکانی گەلی کورد بپارێزێت، پارتی دیموکراتی کوردستانە و دەبێت بە هەموومان پشتیوانی لە لیستی ٢٧٥ـی پارتی بکەین و هەوڵبدەین پێگەی خۆمان لە بەغدا بەهێزتر بکەین.