شیڤان شێرزاد – هەولێر
شانۆگەری باڵندەی کامەرانی یەکێک لەو شاکارە جوانانەیە، کە هەریەک لە “یوسف عوسمان و هاوبیر حوسێن زارین” بە فۆرمێکی نوێ لە شانۆ تێیدا بەشدارن و موزیک و شانۆیان ئاوێزانی یەکتر کردووە و لە چەند ڕۆژی نمایشەکانی ئەو بەرهەمەشدا زۆرترین بینەر لە تەختی شانۆی کوردی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر کۆبوونەتەوە و هەریەک لە هونەرمەندان (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و “زیرەک حەمەدەمین” بەڕێوەبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر و هۆشیار مەرجان، بەریوەبەری چالاکی قوتابخانەکان و شاخەوان مستەفا بەریوەبەری سینەمای هەولیر ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و مامۆستا و قوتابییانی پەیمانگا، نمایشێکی تایبەتی (باڵندەی کامەرانی) ئامادەی نمایشکە بوون و دوای نمایشە شانۆییەکە، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، چەپکە گوڵی پێشکەش بەدەرهێنەر و ستافی شانۆییەکە کرد.
بڕیاریش وایە ڕۆژانی داهاتوو هەموو ئێوارەیەک لەم هۆڵەدا نمایشی ئەو بەرهەمە بەردەوام بێت و جارێکیتر هەولێر بە جووڵەی شانۆیی و ئەکادیمیی پێشوازی لە گەشتیار و میوانانی پارچەکانی دیکەی کوردستان بکات.

