رۆژنامەی ھەولێر

بەرهەمێکی نوێی نازدار بەمزووانە بڵاودەبێتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

هونەرمەندی سترانبێژ “نازدار”، کە ساڵانە زیاتر لە ٣ گۆرانیی بڵاودەبێتەوە و هەمیشە لە ستۆدیۆ تایبەتەکەیدا سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانی و هەڵبژاردنی ئەو بەرهەمە ڕەسەنانەیە، کە لە پێشووتردا بە دەنگی هونەرمەندانی کورد گوتراون.

“نازدار” لەم هاوینەدا بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی ساوند بەناونیشانی “کوڕکۆ” بڵاودەبێتەوە.
ئەو بەرهەمە لە سەدەی ڕابردوودا لە لایەن هونەرمەندی کۆچکردوو “ئەردەوان زاخۆیی” گوتراوە و تێکست و میلۆدی “محەمەد سەید ئەتروشی”ـە و وەک یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی ئەردەوان لە هزری خەڵکی هونەردۆستی ئەو دەڤەرەدا ماوەتەوە.
“نازدار” لە ستۆدیۆ تایبەتەکەی هەوڵی داوە بە ستایلێکی نوێ و بە جل و بەرگی کوردی چەند وێنە و گرافیکێک بەر لەوەی کلیپ بۆ گۆرانییەکە بکات بە تۆماری دەنگی بڵاو بکاتەوە و جارێکیتر ئەو بەرهەمە پێشکەشی جەماوەرەکەی بکات، کە لە هەر وەرزێکدا بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، بەتایبەت ئەو گۆرانیە فۆلکۆرییانەی، کە بوونەتە گەنجینەیەک بۆ هونەرمەندان و ئێستاش چێژی جارانیان هەر ماوە، بۆیە ئەو بەنیازە زۆرترین بەرهەمی فۆلکۆر تۆمار بکات.