شێوەکار( ئاریان لەتیف )بەشداری لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە دەرەوەی وڵات کرد

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

شێوەکاری ئاریان لەتیف، بەشداری لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی شێوەکاری لە شاری ڤێنیس لە وڵاتی ئیتاڵیا کرد و تاکە کوردی بەشداربووی پێشانگاکەبوو.

شێوەکار ئاریان لەتیف، بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: پێشانگاکە لەلایەن رێکخراوێکی ئیتاڵیەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە ئەزموونی ١٠ ساڵ کارکردنی هەیە لە بواری هونەریدا و ساڵانە کۆمەڵێک چالاکی هونەری ئەنجام دەدەن. کە ٨٠ هونەرمەندی شێوەکار لە ٤٠ وڵاتەوە تێیدا بەشداربوون.
دەشڵێت: من تاکە کوردم کە بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی وەک هونەرمەندێکی کورد بەشداربووم لەو پێشانگایە و ئەمە تاکە پێشانگای نێودەوڵەتی نیە کە من تێیدا بەشدار دەبم، پێشتریش لە ٢٠ پێشانگای هاوبەش و ٧ پێشانگای نێودەوڵەتی لە وڵاتانی تورکیا و یۆنان و کۆریای باشوور و لوبنان و ئیتاڵیا بەشداریم تێدا کردووە.،
شێوەکار ئاریان لەتیف، لە ساڵی ١٩٩٤ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و دەرچووی بەشی تیشکە لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤

ھەواڵی زیاتر