حەسەن گەرمیانی: دەنگی من بۆ ئەوانەیە کوردستانیان ئاوەدانکردەوە

هونەرمەندی گەورەی گەل “حەسەن گەرمیانی” بە سەردانێک گەڕایەوە کوردستان و لە لێداوانێکی دا بۆ “هەولێر” گوتی:

خۆشحاڵم، کە لە هەر سەفەرێکمدا بۆ نیشتمان هەست بە ئاوەدانی و گۆڕانکاریی دەکەم، ئەمەش دەرخستەی ئەو ڕاستیەیە، کە پارتێکی فەرمان ڕەوا لە کوردستان شانی داوەتە بەر خزمەتکردنی کوردستان، بۆیە وەک هونەرمەندێک، بە باشی دەزانم، کە خەڵکی کوردستان ئەو سەقامگیرییەی هەرێمی کوردستان و گەشەسەندنی کەرتی ئاوەدانی لەبیر نەکەن و بچنە سەر سەندوقی دەنگدان و دەنگ بەو لایەنە بدەن، کە هەم لە شاخ و هەم لە شار بەردەوام بووە لە خزمەتی گەل و نیشتمان.
گوتیشی: “رۆژی ١٠ـی مانگ بکەن بە کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی کورد لە بەغدا و دەنگ بدەن بەو کاندیدەی سەرکردایەتی کورد متمانەی پێداون.

ھەواڵی زیاتر