مستەفا مەحمەد مستەفا
تیشک خستنە سەرنەخۆشیەک کە ناسراوە بە نەخۆشیى بەهجەت که وا نەخۆشییەکى دەگمەنە وچارەسەرى بنبڕى نییە، ئەم نەخۆشییە لە سەرەتادا زۆر بە سادەیى دەردەکەوێت، وەک دروستبوونى برینێکى بچووک لە ناو دەم، هەروەها بۆماوەى چەند ساتێک ڵێڵ بوونى چاوەکان.لە لایەن زۆرکەس ئەم نیشانانە بە کێشەیەکى لاوەکى دادەنرێت کە زوو تێپەردەبێت، بەڵام ئەو کەسانەى کە بە دەست ئەم نەخۆشییە دەنالێنن ئەم نیشانانە تیایاندا بە یەکەوە بەستراون و،هه ر چه نده بچووک ده رده که ویت به لام نەخۆشییەکى درێژخایەنى فرە ئەندامى لەشه کە ناسراوە بە نەخۆشى بەهجەت، كه له ئەنجامدا دەبێتە هەوکردنى سەرتاپاى جەستە. زۆر جاريش ئەم نەخۆشییە ناودەبرێت بە نەخۆشى ‘ڕێگاى کۆنى ئاوریشم’ بەهۆى ئەم ڕاستییەى کە ئەم نەخۆشییە زياتر له و ناوچانەى جیهاندا باوه کە دەکەونە سەر ڕێڕەوى ڕێگاى کۆنى ئاوریشم.له و نەخۆشییەداکۆئەندامى بەرگرى لەش هێرش دەکاتە سەرهەموو شانە و ئەندامەکانى له ش.
ئەم نەخۆشییە بەهۆى هەوکردنى لوولەکانى خوێن یاخود بۆڕییەکانى خوێنه وه٧ ڕوودەدات، لە خوێنبەرو وخوێنهێنەرەگەورە و بچووکه وکاندا ، ئەمەش دەبێتە هۆى تێکچوونى سوورى خوێن وهەوکردنى هەموو ئەندامەکانى لەش، هەروەها نیشانەکانى جیاوازن هەروەکوو دەرکەوتنى برینى ناودەم ، کە زۆربەى جارەکان نیشانەکانى دەگەشێنەوە و، پاشان خامۆش دەبنەوە هەروەکوو ئەوەى کە ڕووى نەدابێت.
ئەم نەخۆشییە ناسراوە بە ناوى پزیشکێکى تورک (خلوسى بەهجەت) پسپۆرى تایبەت بە نەخۆشییەکانى پێست، لە ساڵى ١٩٣٧ توانى دەست نیشانى ئەم نەخۆشییە بکات، لە ڕێگەى سێ نیشانەى نەخۆشیى هاوبەش کە بریتین:
لە دووبارە بوونەوەى برینى ناودەم و، دروستبوونى برین لە کۆئەندامى زاوزێ و، هەوکردنى پەردەى ناوەراستى چاو (Uveitis).
هێمایەکى تایبەت بە نەخۆشیى بەهجەت بریتییە لەو برینانەى کە لە ناو دەم دووبارە دەبنەوە لە١٠٠% نەخۆشەکان پێوەى دەناڵێنن و یەکەم نیشانەى نەخۆشییەکەن، ئەم برینانە شێوەیان لە برینى ئاسایى دەچێت بەڵام زووزوو دووبارە دەبنەوە و، ژمارەیان زۆرە و زۆر بە ئازارو بێزارکەر، دەردەکەون لەسەرلێوەکان و زمان و دیوى ناوەوەى ڕوومەتەکان.
بێجگە لە برینى ناودەم، ئەوکەسانەى کە بە دەست نەخۆشیى بەهجەت دەناڵێنن تووشى برینى تردەبن لە ئەندامە هەستیارەکانی. ٥بە تێکرایى ٧٠ % – ٩٥ % ئەم برینانە دەردەکەون لە تورەگەى گون لە پیاوان و لە لێوارى ئەندامى مێینە یان لە مڵى منداڵدان لە ئافرەتاندا. کە زۆر بە ئازارە و لە زۆربەى کەسانى تووشبوو بەم نەخۆشییە شوێنەوارى برینەکە لە سەرپێست بەجێدەهێلێت (Scar).
نیشانە باوەکانى دیکەى ئەم نەخۆشىییە بریتین:
• نیشانەکانى لەسەر پێست : نزیکەى ٨٠ % نەخۆشەکان تووشى زیبکەو برینى بە ئازاردەبن یاخود دروستبوونى گرێى وردى سوور بە تایبەتى له سەرپێست لە هەردوو پەڵەکانى خوارەوە
• هەوکردنى چاو: ژمارەیەکى زۆر لە نەخۆشەکان تووشى دەبن، دەبێتە هۆى سوربوونەوەو ئازارى چاو و ڵێڵ بوونى چاوەکان، لە مەش ترسناکترهەوکردنى چەند بارەى چاوه که دەشێت ببێتە هۆى لە دەستدانى هەمیشەى بینین یان کوێربوون گەر بێت و چارەسەرنەکرێت، بۆیە سەردانى کردنی نەخۆشەکە بەشێوەیەکى رێک و پێک بۆلاى پزیشکى پسپۆرى تایبەت به نەخۆشییەکانى چاو زۆر پێویستە
• ئازارى جوومگەکان : ئەستوربوون و ژان کردنى جوومگەکان، زۆربەى جارلە جوومگەى ئەژنۆ و پاژنەى پێ و مەچەکى دەست، ئازارى جوومگەکان تووشى ٢|٣ نەخۆشەکانى بەهجەت دەبنەوە، ئەم جۆرە ئازارەى جوومگەکان زۆرلێکچووە لەگەڵ هەوکردنى جوومگەکان. بەڵام جیاوازییەکەى ئەوەیە کە نەخۆشى بەهجەت نابێتە هۆى داخورانى هەمیشەیى جوومگەکان
• کێشەکانى بۆڕییەکانى خوێن : ئەم هەوکردنە دەبێتە کێشەى زۆرترسناک وەکوو مەینى خوێن و ئاوسان ولاوازبوونى دیوارى بۆرییەکانى خوێن Aneurysm.
نەخۆشیى بەهجەت زۆرباوە لەم شوێنانەى کەوتوونە تە سەرڕێگاى کۆنى ئاوریشم (Silk Road) کە درێژبووەتەوە لە دەریایى ناوەراست و ڕۆژهەڵاتى ناوەراست لە وڵاتى تورکیا بەرەو وڵاتانى وهیندستان و چین و یابان . وڵاتى تورکیا خاوەنى زۆرترین ڕێژەیى تووشبووى ئەم نەخۆشییەن لە جیهاندا، کە نزیکەى زیاتر لە ٤٢٠ کەس تووشى دەبێت لە هەر ١٠٠ هەزار کەسدا، بەڵام ئەم نەخۆشییە زۆردەگمەنە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەشێوەیەکی ڕێژەیى تووشبووان کەمترلە نزیکەى ٧ کەس لەهەر ١٠٠ هەزار کەسدا. زۆرکەس کە تووشى نەخۆشى بەهجەت دەبن هەڵگرى بۆهێلى HLA-B51، ئەم بۆهێلە لە هەرکەسێکدا هەبێت ئەگەرى زۆر هەیە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە.
زانایان لێکۆڵینەوەیان کردووە بۆیان دەرکەوتووە کەوا هەندێک بۆهێلى تریش پەیوەستن بەم
نەخۆشییە وەکووIL23R – IL12RB2 و IL10ئەم بۆهێلانە زۆربڵاون لەو کەسانەى کە تووشى نەخۆشى بەهجەت دەبن.
هەرچەندە سەرەراى ئەو راستییەش بوونى ئەوبۆهێلانە ئەگەرى تووشبوون زیاد دەکەن بەڵام مەرج نییە هەرکەسێک هەڵگرى ئەم بۆهێلانە بێت تووشى نەخۆشیى بەهجەت ببێت.
ئەم بیردۆزە پاڵپشتى دەکرێت بەونهێنیانەى کە دەست کەوتووە، دانى بەم راستییە داناوە خەڵک لە شوێنى جوگرافیاى ڕێگاى کۆنى ئاوڕیشم کە دەچنە وڵاتانى تر، کە دوورە لەم ڕێگایە بە ڕێژەیەکى کەمتر تووشى ئەم نەخۆشییە دەبن.
هەرچەندە ئەم نەخۆشییە ئەگەرى هەیە تووشى هەرتەمەنێک بێت، نیشانەکانى ئەم نەخۆشییە زیاتردەست پێدەکات لە تەمەنى (بیستەکان و سییەکاندا). ئەم نەخۆشییە زۆر دژوار ترە لە پیاوان وەک لە ئافرەتاندا.
دەست نیشانکردنى نەخۆشیى بەهجەت زۆرزەحمەتە چوونکە تاکوو ئێستا هیچ جۆرە پشکنینێکى تایبەت نییە بۆدەست نیشانکردنى ئەم نەخۆشییە.
دەست نیشانکردنى ئەم نەخۆشییە تەنها کلینکییە، بەستراوەتەوە بە شێواز و دووبارەبوونەوەى نیشانەکانى نەخۆشییەکە، پزیشکەکان پێویستە ئەم حاڵەتانە کە هەمان نیشانەیان هەیە بە دەرنێن، وەکوو نەخۆشى کرۆنز و یاخود SLE) ( Systemic Lupus Erythematosus.
بنەمایى دەست نیشانکردنى نەخۆشییەکە پێویستى بە بوونى هەوکردنى ناودەم هەیە بە شێوەیەکى چەند جارە بە لایەنى کەم سێ جارلە ساڵێکدا، لەگەڵ ئەمەش بە لایەنى کەمەوە دوو لەم نیشانانەى لەگەڵ دابێت :
برینى کۆئەندامى زاوزێ، هەوکردنى چاو، برینى پێست، دەرکەوتنى پۆزەتیڤانەى پشکنینى پاثەرجى.
Pethergy test: – بریتییە لە پشکنینێکى نا تایبەتمەند بەڵام پاڵپشتى لە دەست نیشانکردنى نەخۆشییەکە دەکات لە لایەن کارمەندى تەندروستى لە ڕێگەى لێدانى چرکەیەکى دەرزى پاک لە ژێرپێست. لەم کەسانەى کە نەخۆشیى بەهجەتیان هەیە، زۆربەى جارەکان دەبێتە هۆى دروستکردنى زیبکە لە ماوەى ٢٤ تاکو٤٨ کاتژمێردا، بەمەش هەستیارى پێست نیشان دەدرێت٨
نەخۆشییەکى بێ چارەسەرە.
تاکووئێستا هیچ چارەسەرێک نە دۆزراوەتەوە بۆ نەخۆشیى بەهجەت، بۆیە ئێستا تەرکیزەکە لەسەرکۆنتڕۆڵکردنى نیشانەکانى نەخۆشییەکەیە بۆ کەمکردنەوەى هەوکردن و ڕێگرىكردن لە کاریگەریە لاوەکییەکانى وەکووکوێربوونى چاو.
لە بەرئەوەى دەشێت ئەم نەخۆشییە ئەندامەکانی لەش بگرێتەوە، بۆیە پێویستى بە تیمێکى پزیشکى پسپۆردەبێت وەکوو پزیشکى ڕۆماتیزم و پێست و چاو.
پلانەکانى چارەسەرلە کەسێکەوە بۆکەسێکى تردەگۆرێت
– Topical therapy : وەکوو بەکارهێنانى کرێمەکانى جوانکارى و ئازارشکێنەکان یاخود کرێمەکانى کۆرتیکۆ ستیرۆئیدەکان یان غەرغەرەى ناودەم بۆ کەمکردنەوەى هەوکردنى برینەکانى ناو دەم
– Systemic medications : ئەم نەخۆشانەى کە زۆر بە سەختى گرتوویانە، پزیشکەکان هەڵدەستن بە بەکارهێنانى ئەو دەرمانانەى کۆئەندامى بەرگرى خامۆش دەکات. بۆنموونە وەکوو کۆرتیکۆستیرۆئێد (پریدنیزۆن) یان هێورکەرەوەکانى ترى کۆئەندامى بەرگرى وەکوو دەرمانەکانى کۆلچسین و ئەزاسیوپرین و سایکلۆسپۆرین
– چارەسەرى بایلۆجى : وەکوو
(Anti – TNF) infliximab) ( Enanercept) (
Apremilast : جۆرە دەرمانێکە لە ڕێگەى دەمەوە وەردەگیرێت، دەست نیشانکراوە بۆ چارەسەرکردنى برینەکانى ناودەم، زۆرسەرکەوتوو بووە بۆکۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیى بەهجەت

