رۆژنامەی ھەولێر

هۆکارەکانی ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانیدا

ئەژین عەبدوڵا – هه‌ولێر

 

یەكێك لەو گرفتانەی لە ماوەی دووگیانی ڕوو بەڕووی ئافرەتان دەبێتەوە ئازاری پشتە كە ئەمەش حاڵەتێکی باوە بەگشتی و هه روه ها ئه و گۆڕانکارییانەی بەسەر جەستەی خانمەکەدا دێت کاریگەری گۆڕانکاری هۆرمۆنەکانه که ڕۆڵی سەرەکی ده بینن.

د. سارا ئیسماعیل مەحمود پسپۆری نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی
هۆکارەکانی ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانیدا دەخاتە ڕوو و ئاماژە بەوەدەكات كە: گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان کاریگەری دروست دەکات لەسەر جوومگەکانی ناوچەی حەوز و بڕبڕەی پشت کە وادەکات بەستەرەکان تا ڕاددەیەک نەرم ببن بۆ ئاسانکاری پرۆسەی مناڵبوون. بەپێوە وەستانی ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی زۆر و هه روه ها قەڵەوی و زیادبوونی کێش لەماوەی دووگیانیدا ئەگەری زۆرتری هەیە زیاتر تووشی ئازاری پشت ببێت .
د. سارا ئیسماعیل بۆ ڕێكارەكانی كەمكردنەوەی ئازاری پشت لەماوەی دووگیانیدا چەند ئامۆژگارییەك دەخاتە ڕوو كە بریتیین لە:
1-وەرزشکرن لەژێر چاودێری کەسی شارەزا لەبواری چارەسەری سرووشتی .
2-باشتر وایە خانمانی دووگیان ئەو جۆرە پێڵاوانە لەپێ بکەن کە نەرمن و بەرز نین.
3-پاڵکەوتن و خەوتن لەسەر پشت ئازاری پشت زیاتر ده کات، باشتر وایە لەسەر لای چەپ پاڵبکەویت و بخەویت.
4- پشوودانی پێویست.
5- لە حاڵەتی پێویست دەتوانیت ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت سەبارەت بە بەکارهێنانی دەرمان .