چۆن خۆمان لەگەرمای هاوین بپارێزین؟

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

ساڵانە لە كوردستان كە دەگاتە وەرزی هاوین و پلەكانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەكەن كە دەگاتە سەروو ٤٠ پلەی سلیلزی، خۆ ماندووكردنی زۆر لەبەر هەتاو و گەرما بە تایبەتی بۆ پیرەكان دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر تەندرووستییان.

د. عەلی کاکل، بزیشکی پسپۆڕی هەناو، باس لە گەرمای هاوین دەکات و دەڵێ” لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لاشەی مرۆڤ وا درووستكراوە كە پلەی گەرمی خۆی ڕاگرێت لە نێوان چەند پلەیەكی سەدی، لەگەڵ هەر گۆڕانكارییەكی كەش و هەوای دەورووبەر، لاشەمان دەست دەكات بە خۆ ڕێككردنەوەی گەرمای خۆی، بۆ نموونە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، ئارەق بوونەوە زیاد دەكات و پاڵمان پێوە دەنێت بۆ تینوێتی هەتا نەهێڵیت ووشك ببینەوە، گەر ووشك ببینەوە ئەوا گێژ دەخۆین، بێ هێز دەبین، ئازاری شان و مل و ناو سك دەست پێ دەكات، خۆ ئەگەر بێت و بەردەوام بێت ئەوا دەگاتە خۆر بردن كە وەكوو شۆك وایە و مەترسی مردنی هەیە.
دەشڵێت: شێدارهێشتنەوە وەکوو خواردنەوەی ئاو بەدرێژایی کات زۆر پێویستە، بەڵام لە وەرزی هاویندا پێویستترە، پلەی گەرمی بەرز وادەکات جەستە بە ئەستەمی بە شێداری بمێنێتەوە، بۆیە گونجاوە مرۆڤ بتڵێکی ئاو لە تەنیشتی خۆتدا بهێڵێتەوە. هەروەها نیشانەکانی نەخۆشیەکانی پەیوەست بە گەرما لەبیر مەکە، مانەوەت بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر خۆری گەرمدا دەبێتە هۆی بەرکەوتنی چەندین کێشەی تەندروستی وەک لێدانی گەرما، هەروەها بۆ دوورکەوتنەوە لەم کارە باشتر وایە جل و بەرگی ڕەنگ تۆخ لەبەر نەکەیت، لە شوێنی سێبەردا پشوو بدە و کرێمی شێدارکردنەوەی جەستە بەکاربهێنە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشیەکانی پەیوەست بە گەرما وەک وشکبوونەوە، کە نیشانەکانی بریتین لە سەرئێشە و سكچوون و رشانەوە. پاراستن لە خۆر وەکوو لێدانی کرێم بۆ پێست رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی پێست لە گەرمای خۆر، باشتر وایە مرۆڤ ڕۆژانە ئەم کارە بکات، بە تایبەت ئەگەر بچێتە دەرەوە. لەچاوکردنی چاویلکە، چاویلکەی خۆر ئیکسسواراتێکی گونجاوە بەدرێژایی ساڵ، بەڵام کاتێک تیشکی خۆر بەهێز دەبێت، گونجاوە ئەم چاویلکانە بەکاربهێنرێت، چوونکە تیشکی سەروو بنەوشەیی زیان بە چاوەکان دەگەیەنێت. خۆراکی تەندروست وەکوو خواردنی خۆراکی تەندرووست، بەتایبەتی سەوزە و میوەی دەوڵەمەندن بە ئاو.
ئەو دکتۆرە باسی مەترسییەکانی گەرمای هاوین و خۆپاراستن دەکات و دەڵێ” پیر و منداڵی بچووك مەترسی لەسەرە، لەبەر ئەوەی منداڵ و پیر ئەو سیستەمی لاشەی باش نییە، بۆیە ناتوانێت پلەی گەرمی خۆی بە باشی ڕێك بخاتەوە، هەروەها ئەو نەخۆشانەی لەسەر دەرمانی میز پێ كردنن، یان دەرمانە دەروونییەكان، یان سستی گورچیلەیان هەیە یان ئەو كەسانەی كحوول خۆرن بە زۆری. ڕێنمایی من بۆ هاوڵاتییان ئەوەیە وەکوو، هەتا دەكرێت ئەو كەسانەی باسم كردوون نەچنە دەرەوە لە كاتە گەرمەكاندا وەكو 11ی نیوەڕۆ بۆ ٤ی عەسر. نەخۆشەكان كە باسم كردوون گەر بێت پیشەیەكیان هەبێت وەكو كرێكاری یان پاسەوانی باشترە سەردانی پزیشكەكانیان بكەنەوە تا دەرمانەكانیان بۆ ڕێك بخەنەوە، لە بیرمان بێت گەرمای هاوین نەخۆشییەكی دیكە لەگەڵ خۆی دەهێنێت لە ووڵاتی ئێمە بە داخەوە ئەویش سكچوون و ڕشانەوەیە لەبەر خواردنی گەرم كراوە و هەڵگرتن بە خراپی و نان خواردن لە چێشتخانە پیسەكان”.
ئەو دکتۆرە باسی زیانەکانی گەرمای هاوین دەکات و دەڵێ:” وەرزی هاوین بە یەکێک لەوەرزە گەرمەکان هەژمار دەکرێت کەبەڕادەیەک پلەی گەرما لەهەندێک ڕۆژدا لەڕادەبەدەر بەرز دەبێتەوە ئەم گەرمایەش زیان بە تەندرووستی دەگەیەنێت”. بۆخۆپاراستن لە گەرمای هاوین ئەم هەنگاوانە بنێن و ئەوجل و بەرگانە بپۆشە کە ڕووناک و لەلۆکە درووستکراون، چوونکە ئەم جۆرە جل و بەرگە گەرمی کێش ناکەن و نابنەوە هۆی زیانگەیاندن بەلەش. لەکاتە زۆر گەرمەکاندا وەرزش مەکە، ئەگەر وویستت وەرزش بکەیت هەوڵ بدە لەوکاتانەدا بیکەی کە پلەی گەرمی نزمە وەک بەیانیان زوو. بەکار هێنانی شەبقە، لەکاتی چوونە دەرەوە لەماڵ هەوڵ بدە شەبقە لەسەر بکەیت بۆئەوەی لەتیشکی زیان بەخشی خۆر بەدووربی. خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر شلەمەنی، پێویستە ڕێژەیەکی زۆر خواردنەوەکان بخورێتەوە لەکاتی گەرمادا، چوونکە لەش ڕێژەیەکی زۆر شلەی دەکاتە دەرەوە لەڕێگەی ئاڕەقکردنەوەوە. ئەگەر هەستت کرد زۆر گەرماتە هەوڵبدە دەرگاو پەنجەرەی ژووەرەکەت بکەیتەوە و یاخود فێنکەرەوە بەکار بهێنە. خۆت بەدوور بگرە لەخواردنەوەی کحوول و ئەو خواردنەوانەی ماددەی کافینی تێدایۆە، چوونکە دەبنە هۆی لەدەستدانی ڕێژەیەکی زۆر شلەی لەش. پەتوو جلو بەرگی گەرم بەکار مەهێنە بۆ منداڵەکەت، چونکە بەکارهێنانی ئەم شتانە لەهاویندا ڕێگە لەگەشەکردنی منداڵەکەت دەگرێت”.

ھەواڵی زیاتر