چواس خالید – هەولێر
سوورێژه كه نه خۆشییه‌كی ڤایرۆسی تووندی مه‌ترسیداره ده‌بێته هۆی كێشه‌ی بیروهۆش، كه‌ڕبوون یان كوێر بوون و هتد…، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قوتابخانه‌كان ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی كووتان دژی نه‌خۆشی سوورێژه كرد و بڕیاره بۆ ماوه‌ی ەده ڕۆژ هه‌ڵمه‌تی كوتان به‌رده‌وام بێت.
١٦ ی نیسانی ٢٠٢٤، له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی نه‌خۆشی سوورێژه ده‌ستی پێكرد، سوورێژه كه نه خۆشییه‌كی ڤایرۆسی تووندی مه‌ترسیداری درمییه و تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان ده‌بێت، دواتر به له‌شدا بڵاو ده‌بێته‌وه.
هه‌موو كه‌سێك و له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشی سوورێژه هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پێشتر سوورێژه‌ی نه‌گرتبێت، یاخود كوو تانی بۆ نه‌كرابێت، به تایبه‌تیش منداڵ و ژنانی دووگیان مه‌ترسی تووشبوونی زیاتریان له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتبێت.
ڤایرۆسی سوورێژه به ئاسانی له ڕێگه‌ی كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دی ده‌گوازرێته‌وه و له هه‌وادا له ڕێگه‌ی هه‌ناسه‌دان و كۆكه و پژمین، هاوكات به‌هۆی ده‌ست لێدانی ئه‌و ڕووانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان پێوه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش له كه‌سێكی تووشبوو ده‌گوازرێته‌وه بۆ كه‌سێكی ساغ.
ڤایرۆسی سوورێژه، له ماوه‌ی چوار ڕۆژ پێش ده‌ركه‌وتنی، په‌ڵه له پێستی كه‌سی تووشبوو ده‌رده‌كه‌وێت و چوار ڕۆژ دوای ده‌ركه‌وتنیشی هه‌ر په‌ڵه له پێست په‌یدا ده‌بێت.
جیا له‌وه نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ڤایرۆسی سوورێژه به‌گشتی دوای ده بۆ چوارده ڕۆژ ده‌رده‌كه‌وێت و دوای چوونه ژووره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ ناو له‌شی مرۆڤ، ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه ی پێست دوای حه‌وت بۆ هه‌ژده ڕۆژ، هه‌ڵگری ڤایرۆس تووشی تایه‌كی به‌هێز و كۆكه و هه‌ڵامه‌ت ده‌بێت، چاوه‌كانی ته‌ڕ و سوور ده‌بنه‌وه.
هاوكات دوای سێ بۆ پێنج ڕۆژ له ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی، په‌ڵه یه ك له‌سه‌ر پێست دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌ی په‌ڵه‌ی شوور به‌بێ كێم و برین، په‌ڵه‌كان له ده‌موچاو و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مل ده‌ست پێ ده‌كات، تا پشتی گوێیه‌كان، بۆ منداڵانی شیره‌خۆره‌ش ئه‌گه‌ری سكچوون هه‌یه.
ده‌ره‌نجامه لاوه‌كییه‌كانی دوای توشبوون به ڤایرۆسی سوورێژه، هه‌ڵگری ڤایرۆس تووشی سكچوونی تووند و ڕشانه‌وه و هه‌وكردنی گوێ و هه‌وكردنی سییه‌كان ده‌بێت. هه‌وكردنی مێشك، له‌وانه‌یه ببێته هۆی كه‌ڕبوون یان كێشه‌ی بیروهۆش، كه‌ڕبوون یان كوێر بوون، هه روه ها له‌بار چوونی منداڵ بۆ ژنانی دووگیان، یان مردنی كۆرپه له سكی دایكدا، دابه‌زینی كێشی منداڵی تازه له‌دایك بوو.
له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی سوورێژه، پێویسته ڤاكسینی سوورێژه وه‌ربگیرێت، كه باشترین ڕێكاری خۆپارێزییه له نه‌خۆشی سوورێژه، كه به‌رگری درێژخایه‌ن ده‌دات.
له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هه‌مووان و بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی سورێژه ده‌بن، پێویسته له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه و دووركه‌ونه‌وه له شوێنه گشتییه‌كان و به‌كارهێنانی هۆكاری گواستنه‌وه‌ی گشتی، دووركه‌وێته‌وه له سه‌ردانیكردن به‌تایبه‌ت بۆ لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كووتانی سوورێژه‌یان بۆ نه‌كراوه.
ساڵانه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی چه‌ندان هه‌ڵمه‌تی كووتان له دژی ڤایرۆس و نه‌خۆشییه درم و جیهانییه‌كان ده‌كات، بۆ سه‌ڵامه‌تی گشتیش، پێویسته هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن.