لە هەرێمی كوردستان هەڵمەتی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە دەستى پێكرد

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی سووڕێژە لە هەرێمی كوردستان و عێراق، هەردوو وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی عێراق هەڵمەتێكی نیشتمانی كوتان دژی ڤایرۆسی سووڕێژە لە باخچەی ساوایان و قوتابخانەكان ئەنجامدەدەن.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، هەڵمەتێکی فراوانی نیشتمانی کوتان دژی نەخۆشی سوڕێژە بە پێکوتەی دژەڤایرۆسی سووڕێژەی تێکەڵاو دەستي پێکرد.
سوڕێژە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە، وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و نەوەکانی ئایندە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO و ڕێكخراوی یونسێف، هەڵمەتێكی گشتگیر و فراوانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات لەنێو باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان، هاوکات بەردەوامیش دەبێت لەزیادکردنی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە کوتانی ڕۆتینی و مەترسییەکانی نەخۆشی سوورێژە و هاندانی خێزانەکان بۆ کوتانی منداڵەکانیان و پەیڕەوکردنی کوتانی منداڵەکانیان بەپێی خشتەی بڕیاردراو.
ئەم هەڵمەتە ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ڕێگەی 3,280 كارمەند، نزیکەی873,191 منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەم شێوەیەی خوارەوە:

  • ماوە 🙁 دوو هەفتە)
  • شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە سەرەتاییەكان.
  • تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی.
  • ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ.
  • ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان.
  • قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە.
  • ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند.
  • سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار
  • ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم.
  • ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند.
  • گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل.
    د. سامان بەرزنجی هیوای خواست كە دایکان و باوکان بۆ بەشداربوونی منداڵەکانیان لەم هەڵمەتەیەدا هاواکاریانبن.
    پاشخان
    سوورێژە
    تا ئێستا نەخۆشی سوورێژە یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی مردنی مناڵان سەرەڕای بوونی ڤاكسینێكی كاریگەر و سەلامەت بۆ پاراستنیان لەم نەخۆشیە
    نیشانە سەرەكیيەكان
    تای بەرز
    پەڵەی سەر پێست
    خۆپارێزی و چارەسەری
    ئاسانترین و سەلامەتترین ڕێگە بۆ پاراستنی مناڵەكەت لە سوورێژە و كاریگەریە مەترسیدارەكانی بریتیي ە لە وەرگرتنی ڤاكسین دژی ئەم نەخۆشیيە
  • لە كاتی خۆیدا مناڵەكەم نەبردووە بۆ كوتان.
    ئایا كاتی ڤاكسین وەرگرتنی بەسەرچووە؟
    بۆ زۆربەی ڤاكسینەكان كات بەسەر ناچێت بۆیە خێرا سەردانی بكە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین
    تكایە خێرا سەردانی نزیكترین بنكە یان مەڵبەندی تەندروستی بكە بۆ ڕێكخستنی وادەی ژەمەكانی ڤاكسین وەرگرتن ئەگەر وادەی بۆ خۆت یان مناڵەكەت بەسەر چووە
    ئایا ڤاكسینەكان كاریگەر و سەلامەتن ؟
    ڤاكسینەكان دژی چەندین نەخۆشی مەترسیدار لە مناڵاندا سەلامەت و كاریگەرن.
    كاریگەریە لاوەكیەكانی ڤاكسین زۆربەی جار كاتی و ئاسانن وەك (هەست كردن بە ئازار لە قۆڵدا یان تایەكی كەم).
    سوودەكانی ڤاكسین زۆر زیاترن لە كاریگەریە لاوەكانی، ئەگەر ڤاكسین نەبا جیهان نەیدەتوانی ڕیژەی مردن لە مناڵان كەم بكاتەوە

بۆچی كوتان لە تەمەنێكی سەرەتای منداڵیدا دەست پێدەكات ؟
بەرگری مناڵانی شیرەخۆرە بە كوتان نەبێت تەواو نابێت ، چوونكە مناڵان لە تەمەنی بچووكیدا ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی هەیە و لەوانەیە شیری دایك بەس نەبێت بۆ پارێزگاریكردن لە مناڵەكە و بەمەش تووشی مەترسی گەورەی دەكاتەوە.
زۆربەی جار شیرەخۆر و مناڵان یەكێكن لەو چینانەی كە زۆر كاریگەر دەبن بە تووش بوون بە نەخۆشی كوشندە و مەترسیدار ، چوونكە سیستمی بەرگریان بە تەواوی گەشەی نەكردووە.