دۆمبەڵان . جیا لە تام و لەزەتەکەی کۆمەڵێک سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە

عەبدولقەهار هەولێری

دۆمبەڵان، ڕووەکێکی بەهارییە نە تۆیی هەیه، نە ڕەگ و نە گەڵا، لە دەرەنجامی هەورە بروسکە درووست دەبێت و تام و لەزەتێکی خۆشی هەیە. هاوشێوەی خۆراکەکانی دیکە کۆمەڵێک سوودی بۆ جەستەی مرۆڤیش هەیە و بۆ چه‌ندین نه‌خۆشیی سوود به‌خشه‌ و پێكهاتەیەکی زۆر ئاوداره.هه‌روه‌ها چه‌وریشی به‌ بڕێكی كه‌م تێدایه‌، ئەمەش سووده‌كانی ئەم ڕووەکە سروشتییەیان زیاتر كردووه، كە‌

چه‌ندین مادده‌ی كانزایی سوود به‌خشیشی تێدایه‌ بۆ له‌ش، وه‌ك سۆدیۆم، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، فسفۆڕ، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كانی بی و سی.
دۆمبەران، كۆنتڕۆڵی شه‌كره‌ ده‌كات و هاوسه‌نگی ده‌پارێزێت.
هەروەها ڕێ له‌ نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر ده‌گرێت به‌ تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر.
سوود بەخشە بۆ هه‌ڵامه‌ت و كه‌سی تووشبوو به‌ خێرایی چاره‌سه‌ر ده‌كات.

بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌بزی و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس سوودی هەیە.
یارمه‌تی مانه‌وه‌ی پێست ده‌دات بۆ ئەوەی بە گه‌نجێتی بمێنێتەوە و به‌رده‌وام خانه‌كانی پێست نوێ ده‌كاته‌وه‌ و ڕێ له‌ پیربوون ده‌گرێت.
هەروەها توانای بینین زیاد ده‌كات.
سوودیشی بۆ ئێسک هەیە، ئێسك به‌هێز ده‌كات و دژی پووكانه‌وه‌یه‌.
هەروەها له‌ش له‌ ژه‌هره‌ جۆراو جۆره‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌. به‌رزی په‌ستانی خوێن ناهێڵێت.
هەروەها به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات.
هەروەها ڕێ له‌ ڕووتانه‌وه‌ی قژ ده‌گرێت.
هەروەها ‌ئاوەکەشی باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشی و ئازاری چاو