گۆمی فێڵاو؛ دیمەنێکی جوان و سرووشتێکی ئەفسوناوی

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هێشتا هاوین نەهاتووە، بەرەو وەرزی بەهار دەڕۆین، بەڵام پلەی گەرمی لە ناو شارەکان تاڕادەیەک بەرزبوونەتەوە، لەدوای مانگی ڕەمەزانەوە، هاونیشتمانییان روو لەناوچە گەشتیارەکانی کوردستان دەکەن وەکو گۆمی فێڵاو و لەگەڵ فێنکییەکەی، چێژ لە دیمەن و سرووشتی ئەفسوناوی ناوچەکە وەردەگرن. گۆمی فێڵاو نۆ کیلۆمەتر لە باشووری قەزای چۆمان دوورە. بەو پێیەی گۆمەکە دەکەوێتە بەرامبەر چیای حەساری سەکران، ئەو چیایەی لە چوار وەرزی ساڵ بەفری تێدا دەمێنێتەوە و جوانیێکی دڵڕفێنی بە ناوچەکە بەخشیوە.

گۆمی فێڵاو ناوچەیەکه‌ لە پەراوێزی چیای هەڵگورد- سەکران هەڵکەوتووە و دەریاچەیەکی ئەلپیی تەواو و بێکەموکوڕیی هەیە کە بە رواڵەت لە لێواری جیهاندایە. به‌ پەراوێزی كۆڵانه‌كاندا شۆڕ بۆته‌وه‌ و، بە چیمەنی سەوزی زمڕووت و دارێکی گوڵدار دەورە دراوە. لەم بەری دۆڵەکەدا ریزێک لە لووتکەی بەفراوی هەیە کە پێ دەچێت لە کاتی گەڕان بە دەریاچەکەدا بەسەریدا دەڕوات. دیمەنی لوتکە و چیاکانی باڵەکایەتی لە دەوروبەری گۆمی فێڵاو زیاتر سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە، یەکێک لە چیاکان حەساری سەکرانە، لە وەرزی هاوینیشدا بەفر لەو چیایە دەمێنێتەوە. تیشکدانەوە و مەندی ئاوی گۆمەکە، ئەوێی کردووەتە شوێنێکی ناسراوی گەشتیاری و جگە لە چێژ بینین لە سرووشتی بەهارەی ناوچەکە گەشتیاران لە ئامێرە هۆشمەندەکانیان توانستی وێنەگری خۆیان تاقیدەکەنەوە، دیمەنەکان گەشتیارانی تەواوی کوردستانی بۆخۆی راکێشاوە.
گەشتیار ئەلەند دارا، باسی جوانی سرووشتی گۆمی فێڵاو دەکات و دەڵێ: لە ئێستاوە خۆمان ئامادە کردووە دوای مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سەردانی گۆمی فێڵاو بکەین، بەڕاستی دیمەنەکانی ئێرە زۆر سەرنجڕاکێشن، یەکێکە لەخۆشترین ناوچە گەشتیارییەکان و زۆر دڵڕفێنە. گۆمی فێڵاو بە هاوشێوەی ناوچە گەشتیارەکانی ئەورووپایە کە سرووشتێکی زۆر جوان و ناوازەی هەیە، تا سەردانی نەکەی نازانی چەند تایبەتمەندە. گرنگە هەرکەسێک سەردانی ئێرە بکات، ئێرە کەشێکی زۆر جیاوازی هەیە بەفر، بەهار و هاوین هەمووشتێک بەیەکەوە دەردەکەوێت، جاری سێیەممە دێمە ئێرە و دەیان جاری دیکەش بێم لێی بێزارنابم. شوێنەکە زۆر جوان و شایەستەیە، هەموو شتێک لێرە جوانە، تەنیا رێگایەکە پێویستی بە باشتر کردنە بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بتوانێت بگاتە ئێرە و جوانییەکانی ببینێت.
رێژە ئەو گەشتیارانەی بۆ بینینی جوانی دیمەنەکان دەچنە فێڵاو، ساڵ بۆ ساڵ روو لە هەڵکشانە، هاوشێوەی رەنگینی دیمەنەکانی ئێرە گەشتیارەکانیشی فرەڕەنگن.
تا ئاو و سەوزایی لە فێڵاو مابێت گەشتیاریشی لێ نابڕێت، ئاماری گه‌شتوگوزاری چۆمان ده‌ریده‌خات ساڵی رابردوو نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی باڵه‌كایه‌تیان كردووه‌، به‌شی زۆری ئه‌م گه‌شتیارانه‌شی هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ سه‌ردانی گۆمی فێڵاویان كردووه‌.
هەڵكەوتەی جوگرافی ناوچەكە و مانەوەی بەفری سەر چیاكانی دەورووبەری، وای كردووە لەم گەرمایەی وەرزی هاویندا كە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگاتە ٤٠ تا ٤٥ پلەی سیلیزی، بەڵام لەم ناوچەیەدا لەئێستاشدا نزمترین پلەی گەرمی هەیە كە نزیكەی ١٠ پلەی سیلیزییە.
گەشتیاران خوازیارن حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی بەو ناوچەیە بدات و رێگای گەیشتن بەسەر گۆمەكە ئاسان بكات، تاوەكو بتوانن لە ماوەیەكی كەمتر و بە شێوەیەكی ئاسانتر بگەنە سەر گۆمەكە

ھەواڵی زیاتر