نرخی ڤیزەی شنگن بەرزبووەتەوە

عه‌بدولقەهار هەولێری/هۆڵەندا

نرخی ڤیزەی شنگن بەرز بووەتەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو نرخەی پێشووتر لەکەشتیاران و سەردانیکەرانی ئە وروپا وەردەگیرا.

ئەو بڕە پارەیەی کە دەبێت بیدەیت بۆ سەردانیکردن و گەشتکردکردنی ئەو وڵاتانەی کە هاوکاریان نەکردووە لە گەڕانەوەی هاوڵايتیانی خۆیان بە شێوەیەکی نایاسایی لە خاکی یەکێتی ئەوروپادا ماونەتەوە
نرخی تێچوونەکان لە ١٢٠ یۆرۆوە بۆ ١٣٥ یۆرۆ دەبێت، هەروەها لە ١٦٠ یۆرۆوە بۆ ١٨٠ یۆرۆ زیادی کردووە لەگەڵ ئەو نرخەی پێشووتر لەبەرامبەر پێدانی ڤیزای شنگن وەردەگیرا.
سەبارەت بەو باسەو ئەو هاوڵاستیانەی لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاوە دەچن بۆ ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پێویستە ڤیزەی شنگن وەربگرن.
ئەو هەواڵە زیاتر پەیوەندی بەو کەسانەوە هەیە کە لە وڵاتانی دیکەی وەک باشووری ئەفریقا، هیندستان، پاکستان، سریلانکا و چینەوە سەردانی یەکێتی ئەوروپا دەکەن. چونکە هاوڵاتیيانی ئەم وڵاتانە سوودمەند نین لە یاسای لێخۆشبوون لە داوای مۆڵەت بۆ چوونە ناو خاکی یەکێتی ئەوروپا بۆ ماوەی سێ مانگ.
جێی باسە، ڤیزەی شنگن ڕێگە بە خاوەنەکەی دەدات لە ٢٨ وڵاتی ئەوروپی بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ بمێنێتەوە بۆ گەشتیاری، سەردانی خێزان یان مەبەستی بازرگانی.

ھەواڵی زیاتر