قوبادی جەلیزادە
1
ئەوەندە ڕقم لە داگیرکەرە
تنۆکێک ڕقم نەهێشتۆتەوە بۆ
گورگ
2
ئەوەندە نیشتمانەکەمم خۆشدەوێ
مشتێک خۆشەویستیم نەهێشتۆتەوە بۆ
خۆم
3
ئەوەندە چەپڵەم بۆ پێشمەرگە لێداوە
هەموو ئەنگوستەکانم هەڵوەرین
4
ئەوەندە سەرم دانەواندووە بۆ شەهید
ئیدی بۆم ناچێتەوە بەرزایی

