لە کتێبخانەی گشتیی کۆیە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئەدیب و ڕۆشننبیرانی کۆیەو شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دیاری وەستا عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی کوردستان مەراسێمێکی فراوانی بۆ پەردە لادان لەسەر پەیکەری نووسەرو وەرگێرو ڕەخنەگری ناوداری کورد د. کەمال غەمبار بەڕێوە برد. جگە لە وتارە پەخشانێکی جوان کە لەلایەن نووسەرو ڕۆژنامەنووسی بەتوانا ڕەهبەر سەید برایم پێشکەش کرا، وتاری لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد‌و وتار‌و یادەوەری هەریەک لە نووسەران هاوار حاجی و د. عومەر پەتی و تاریق جامبازو محمەد ساڵح عبدالکریم بەرزنجی پێشکەش کران.
هەر لە چوارچێوەی ئەو مەراسیمە دا، لەپای دڵسۆزیان بۆ بەجێهێنانی ئەرکی وەزیفی خۆیان ڕێزلێنان بە ژمارەیەک لە کارمەند و فەرمانبەری کتێبخانەی کۆیە بەخشرا . پاشان و لە بڕگەی دووەمی مەراسیمەکەدا پەردە لە سەر پەیکەری د. کەمال غەمبار لادرا .مەراسیمەکە نزیکەی سەعاتێکی خایاند‌و لەلایەن میدیاکار‌و ڕۆژنامەنووس هاوکار ڕەندیخانی بەڕێوە چوو. شایانی باسە بیرۆکەی دروست کردنی پەیکەرەکە لە لایەن نووسەرو شاعیر ئارام ساڵح خرایە ڕوو و لەلایەن هونەرمەندی بەتوانا چێنەر نزار دروست کراوەو خەرجیەکەی لە لایەن نووسەرو ڕوناکبیر هاوار حاجی دابین کراوە.
د. كەمال غەمبار، قەڵەمێكی بە بڕشت و كەم وێنە
رەهبەر سەید برایم
تا سه‌یری ئاسمان نه‌كه‌ی پاش بارانی زۆر، په‌لكه‌ڕه‌نگینه نادۆزیته‌وه له‌به‌ر تیشكی خۆر، خه‌ونی گه‌یشتن به ئه‌ستێره‌كان له ئاسمان، گوڵه‌كان نابینی له ژێر پێت رواون گه‌ش و جوان، خراپه له‌سه‌ر لم بنووسه و چاكه له‌سه‌ر مه‌ڕمه‌ڕ بنه‌خشێنه، له جیاتی نه‌فره‌ت له تاریكی بكه‌یت مۆمێك دابگیرسێنه، تاریكی به تاریكی له‌ناو ناچێ به‌س به رووناكی، رق به رق چاره‌سه‌ر نابێ به‌س به خۆشه‌ویستی و نیازپاكی، سۆز و میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی ژیری بنیاد ده‌نێ، رووناكبیری سه‌ركه‌وتوو خۆی خۆی پێده‌گه‌یه‌نێ، زانستی كۆن فێر به، زانستی نوێ له‌به‌ركه، له جیهانی فراوانی پێشكه‌وتن گوزه‌ر كه، مامۆستای ده‌روونی خۆت و قوتابیی ویژدانی خۆت به، ئازاد و سه‌رفراز و بێ زنجیر و كۆت به! ده‌توانی ئازادی بنێژی، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانی بیكوژی، ئه‌وه‌ی تۆی رق و تۆڵه بچێنێ به بێویژدانی، چ نادوورێته‌وه جگه له ئازار و په‌شیمانی! گه‌ر خاڵی لاوازی خۆت زانی، به‌هێزی، به‌رزی، شاهی زه‌مانی، پیاوی گه‌وره ره‌خنه‌ی گه‌وره له خۆی ده‌گرێ، سه‌ركه‌وتوو نابێ ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی ره‌خنه نه‌گرێ، ئه‌ڵماس، ئه‌ڵماس ده‌بڕێ، ده‌كرێ گوڵی بۆندار هه‌ڵوه‌رێنی بیخه‌یته ژێر پێته‌وه، به‌ڵام بۆنه‌كه‌ی هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و بڵاوده‌بێته‌وه، جوانترین دڵ ئه‌و دڵه‌یه ئازاردانی خه‌ڵكی تێدا جێ نه‌بێته‌وه، بیركردنه‌وه ئاسانه، كار پێكردنی گرانه، خستنه‌گه‌ری ئه‌ندێشه، كارێكی سه‌خت و پڕ هێشه! بێ جوانی ناخ، بێ بایه‌خه جوانی رووكه‌ش، چونكه ویژدان و دڵ ناكه‌ن گه‌ش، جوانی مرۆڤ سێ شته به ڕاستی: (زانیاری و ئازادی و خۆشه‌ویستی)، كه‌سی به‌هێز و خاوه‌ن متمانه، خۆی ئه‌فرێنه‌ری جوانی و داهێنانه، ئه‌و به‌هره و قه‌ڵه‌مانه‌ی به ره‌سه‌ن و سروشتی ده‌ڕسكێن، گه‌ر به یه‌ك و یه‌كگرتوویی پێكه‌وه بلكێن، به هیچ هێزو ناحه‌زێك ناشكێن، به‌ڵام وه‌ك په‌نجه‌كانی كورد یه‌كتر ده‌شكێنن، یه‌كتر ناحوبێنین و یه‌كتر دهبوغزێنین! چه‌ند ناسك و رووناكبیریش بن، چه‌ند توانا و ژیریش بن، ئاخ و جه‌غار یه‌ك ناگرن، له‌گه‌ڵ یه‌كدا پووش و ئاگرن، هه‌موو به‌هارێك خه‌زانی خۆی هه‌یه، به‌س به‌هاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر نه‌بێ، زۆر كانزا ژه‌نگ ده‌هێنێ، مرواری و زێڕو گه‌وهه‌ر نه‌بێ، سروشتی مرۆڤه چاكه‌كان به عه‌شق و ویست، حه‌زكردنه له ئه‌ده‌ب و هونه‌رو زانست، ده‌بێت هونه‌رو زانست و ئه‌ده‌ب بیر له نه‌مری بكه‌نه‌وه، وه‌ك چاخی ئاسۆی ئایندهی زێڕین پرشنگ بده‌نه‌وه، ره‌وتی مێژوو له‌سه‌ر ژیانی مه‌زنه‌كان بنیاد نراوه، راستیه‌كی گه‌شه‌دارو دیاره، وه‌ك تیشكی هه‌تاوه، زۆر له ناوداران له مێژه نێژراون، به هێسك و پروسكیش بگره نه‌ماون، به‌ڵام ده‌ژین و به رووح زیندوون، نه‌مردوون و له ویژدانی مێژوون، فه‌رمووده‌ی حه‌زه‌تی حاجی قادری كۆیی ته‌واوه، ئه‌وه‌ی باقی بمێنێ هه‌ر ناوه!
له كۆیه‌وه له ئولكه و لوتكه‌ی شیعر و سیاسه‌ت و هونه‌ره‌وه، تخوونی تخووبی كۆیه مه‌كه‌ون هاتۆته‌وه له‌و سه‌ره‌وه، له سیله‌ی هه‌ر كۆڵانهیهكی كۆیه لێی په‌یدابووه به‌هره‌یه‌ك، له كوڵبهی ئه‌حزان و باخچه‌ی هه‌ر ماڵێك لێی پشكووتوه گوڵ چههرهیهك، له‌و گوڵ چههرهو به‌هره‌دارانه، له‌و كه‌سایه‌تیه ناودارانه،
مامۆستا‌و دكتۆر كه‌مال غه‌مبار بوو، جێ ده‌ستی له ئه‌ده‌ب و زانست و سیاسەت دیاربوو، له گه‌ڕه‌كی بایزاغای شاری كۆیه ساڵی(1937)، كوڕیژگهك له‌دایك بوو، چاوی بهژیانكهوت، ناونرا كه‌مال، بوو به‌چرای ماڵ، له داكهوه سه‌یدو لهبابهوه حوسێنی، نزایان ده‌كرد خوا له داك و بابی نه‌ستێنی، ساڵی(1944) چۆته قوتابخانه‌و دارا دوو داری دیوه، قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندی به سه‌ركه‌وتوویی له كۆیه بڕیوه، ساڵی(1962) به‌شی زمان و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی له زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردووه، هیچ كاتێك بۆ خویندن دره‌نگ نییه، ئه‌و په‌ی پێ بردووه، كه‌مال حسین مه‌لا ئه‌حمه‌د غه‌مبار، ته‌مه‌نی نه‌داوه به‌خه‌سار، به گه‌نجی زانیی، به پیری توانیی، ساڵی(2008) ماسته‌ری هێنا له‌سه‌ر ڕەخنەی ئه‌ده‌بی، ساڵی 2013 دكتۆرای وەرگرتووە لە فەلسەفەی زمانی عەرەبی.
مامۆستا و دكتۆر كه‌مال غه‌مبار، شاره‌زا و پسپۆر له زۆر بوار، شاعیر، رۆژنامه‌وان، زمانه‌وان، سیاسەتمەدار، دەنگخۆش، خەتخۆش، ره‌خنه‌گر، توێژەر، بێژەر، وه‌رگێڕ، په‌روه‌رده‌كار، له ساڵی ١٩٥٠وه، خه‌ریكی نووسینه و شیعری داناوه، ساڵی ١٩٥٦، شیعرێكی به ناوی (دایك) بڵاو كردۆته‌وه و كردوویه‌تی پێشكه‌ش، سه‌ره‌تا به ناوی (بێهێز و هێزدار)، دوایی نازناوی خۆی كردۆته غه‌مبار، خوێندنه‌وه و نووسینی لێ ببوە خولیا و مه‌راق، ساڵی(1967) بۆته ئه‌ندامی ئه‌دیبانی عێراق، قه‌ڵه‌م به بڕشت و خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت، كتێبه‌كانی به قه‌د باڵایه‌ك كه‌ڵه‌گه‌ت، خاوه‌ن 51 كتێبی چاپكراوه، هێشووه وشه‌كانی به گوڵی جوان چنراوه، د. كەمال غەمبار، باڵایەك كتابی هەیە بە بار، به تاقی ته‌نیا كتێبخانه‌یه‌كه، ئه‌و كتێبانه‌ی خۆی گوڵخانهیهكه، وەك قەڵەمێكی بەبڕشت و كەموێنە، كتابەكانی ڕەنگدانەوەیە وەك ئاوێنە، ڕه‌نگه هه‌ندێك ماڵ (51)كتێبی تێدا نه‌بێ، وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی بێ‌گیان خۆش و ئاوا نه‌بێ، خوێنده‌وار به‌چی ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌وكتێبانه‌ی كه ده‌یانخوێنێته‌وه، سروشت شایسته‌ترین هونه‌رمه‌نده، دیمه‌نه‌كانی به وه‌ستایی و جوانی به‌نده، ره‌نگی گوڵ، گه‌شی گه‌ڵا، مێرگ و گیا، زێ و زه‌ریا، ده‌شت و چیا، گزنگی خۆر، كڵۆی به‌فر، كانی و رووبار، باخ و به‌هار، به‌ڵام ته‌بیعه‌ت هه‌رگیزاوهه‌رگیز، بێ رووناكییه بێ بزه‌ی ئازیز، له باخی گوڵ جوانتر، ره‌وشتی باخه‌وانه، خولقاندنی شاكار و داهێنانه.
رێزگرتن لیره‌ی ئاڵتونییه له هه‌موو جێیه‌ك خه‌رج ده‌كرێ، به‌خته‌وه‌ر و ئاسووده‌یه ئه‌و زاته‌ی پێی ده‌درێ و وه‌ری ده‌گرێ، ده‌رخستنی راستی بۆ كه‌سایه‌تی شایسته، ویژدانی ئارام و گیانی ئازاد و ویستی به‌هێزی پێویسته، مرۆڤ نییه ئازگار بێ، مه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌گار بێ، غەمبار نەبوو بۆ چاووزار نازناوی (غەمبار) بوو، دەنا ئاسوودە و بەختدار و بەختیار بوو، كەمال غەمبار، ڕێزلێگیراو بوو پایەدار، بە زیندوویی لە ڕۆژمێژووی 18/10/2016 ڕێزی لێ نرا، گوڵباران کرا و مەدالیای زێڕێنی پێوە كرا، بۆنە و ئاهەنگی خۆشی بۆ گێڕدرا، بە كۆچكردووییش لە بەردەم كتێبخانەی كۆیە، پەیكەری بۆ دروست كرا، یادی كرایەوە. گیانی ژیایەوە.
ره‌خنه نابێ خه‌نجه‌ر بێ، بڕنده و رووخێنه‌ر بێ، وه‌رام نه‌دانه‌وه‌ش وه‌رامه، بێده‌نگی گه‌وره‌ترین هاواره، بێده‌نگی پڕه له شتی نه‌وتراو و جێ ڕامان و پرسیاره، كه‌سایه‌تی وه‌ك مامۆستا‌و دكتۆر كه‌مال غه‌مبار، له‌ناو عه‌ره‌ب و كوردان دیار و ناودار، به بیری كۆمه‌نیزم په‌روه‌رده‌كراوه، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نیشتمانی شه‌ش جار گیراوه، سه‌رۆكی لقی هەولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان بووه، سه‌رۆكی لقی هەولێری نه‌قابه‌ی مامۆستایان بووه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و جێگری سكرتێری رێكخراوی مافی مرۆڤ و، له قاهیره له كێبڕكێی قه‌ڵه‌می ئازاد و داهێنانی عه‌ره‌بی، خه‌ڵاتی دووه‌می وه‌رگرتووه، له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، چه‌ندان له‌ناودارانی عه‌ره‌ب به شێخی ڕه‌خنه‌گران و ڕاگری ئه‌ده‌بی كوردی ده‌زانن، سه‌فته كتێبه‌كانی گه‌واه و پێوه‌ری ویژدانن.
بۆ ناسینی غه‌مبار له‌كه‌س مه‌پرسن!
پەیكەر و كتێبه‌كانی ببینن ده‌یناسن!

